سياسەت, عێراق

محەمەد حەلبوسی لەگەڵ شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبووەوە

سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد حەلبوسی پێشوازی لە شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئەو حزبە، هۆشیار زێباری کرد.

Sarmand Hameed  | 25.02.2021 - نوێکردنەوە : 26.02.2021
محەمەد حەلبوسی لەگەڵ شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبووەوە

Arbil

هەولێر - AA

سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد حەلبوسی پێشوازی لە شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئەو حزبە، هۆشیار زێباری کرد.

بە گوێرەی ئەو راگەیاندراوەی کە لە نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاوکراوەتەوە، لە میانی کۆبوونەوەکەدا، تاوتوێی پرسی بوودجەی گشتی فیدڕالی بۆ ساڵی دارایی ٢٠٢١ کراوە و لەمبارەیەوە جەخت لە گرنگی بەردەوامی گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدا کراوتەوە لەپێناو پەلەکردن لە یەکلاییکردنەوەی ئەو پرسە بەجۆرێک کە دادپەروەری کۆمەڵایەتی لەسەر بنەمای دەستوور دەستەبەر بکات.

بە پێی راگەیاندراوەکە کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لە ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەران کراوە کە بڕیارە لە ١٠ی تشرینی یەکەمی داهاتوو ئەنجام بدرێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın