هه‌ولێر - AA
محه‌مه‌د ئیلخانلی باس له‌وه ده‌كات كه په‌رله‌مانی كوردستان چه‌ند راوێژكارێكی خۆی بۆ هاوكاریی حكوومه‌ت ته‌رخانكردووه بۆ گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ به‌غدا.
"پارتی راو سه‌رنجی ئێمه و مه‌سیحییه‌كانی له‌سه‌ر بارودۆخی كوردستان و عێراق وه‌رگرت"
سه‌رۆكی پارتی گه‌شه‌پێدانی توركمانی و سه‌رۆكی فراكسیۆنی ئه‌و حزبه له په‌رله‌مانی كوردستان، محه‌مه‌د ئیلخانلی له هه‌ڤپه‌یڤینێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئانادۆڵو سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌ی ناوه‌ڕاستی ئه‌م هه‌فته‌یه‌یاندا وه‌كو حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی توركمانی له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان له هه‌ولێر ده‌ڵێت "كۆبوونه‌وه‌كه له‌سه‌ر بانگهێشتی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه كوردستانی و عێراقییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان بوو له‌گه‌ڵ هه‌موو حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی توركمانی ئه‌وانه‌ی له‌ناو په‌رله‌مانن و ئه‌وانه‌شی له ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانن، هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی فراكسیۆنه توركمانییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بووبوون به پێی ئه‌وه‌ی زیاتر توركمانه‌كان به‌زۆری له شاری هه‌ولێرن، دواتر له‌گه‌ڵ حزب و لایه‌نه كلدان سریان ئاشوورییه‌كانیش كۆبوونه‌وه".
ده‌شڵێت "كۆبوونه‌وه‌كه ده‌رباره‌ی دوا پێشهاته‌كانی سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی بوو، به خۆشتان ده‌زانن له‌به‌ر دوو هۆكار كۆبوونه‌وه‌كه له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان بوو، هۆكاری یه‌كه‌م چونكه پارتی حزبی ده‌سه‌ڵاته و زۆرترین كورسیی له په‌رله‌مانی كوردستان هه‌یه و یه‌كه‌مین حزبه، ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستانیش له لایه‌ن پارتی و یه‌كێتییه‌وه ده‌كرێت، هه‌روه‌ها پارتی خۆی حكوومه‌تی دروستكردووه واته له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت و ئه‌وانه‌شی له حكوومه‌تن دانیشتووین، هۆكاری دووه‌میش ئه‌وه‌یه له هه‌رێمی كوردستان زیاتر پارتی دیموكراتی كوردستان په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كان له‌گه‌ڵ توركمان و مه‌سیحییه‌كان، بۆیه ده‌بینی پێكهاته‌كانی توركمان و مه‌سیحی زیاتر له پارتییه‌وه نزیكن، هه‌روه‌ها له یه‌كێتیش، به به‌راورد به حزبه ئیسلامییه‌كان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و ئه‌وانی دیكه‌ش".
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئیلخانلی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس لە پێشهاته‌كانی سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی كرا و پارتی ویستی بۆچوونی ئێمه له‌باره‌ی پێشهاته‌كان بزانێت".
روونیشی ده‌كاته‌وه "ئه‌وه‌ی دیاره ئه‌وه‌یه زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری حزبه سیاسییه‌كان و پێكهاته‌كانی كوردستان به‌شداریی ریفراندۆمییان كرد، له‌نێویاندا توركمان و مه‌سیحییه‌كان، به‌ڵام ئێستا پاش 16ی ئۆكتۆبه‌ر و دوای ئه‌وه‌ی گوشاره‌كانی به‌غدا له‌سەر هه‌رێم زیاتربوون و په‌یوه‌ندییه‌كانیش بچڕان، بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و دانوستانه‌كان سه‌ركه‌وتووبێت و بتوانیین په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا ئاسایی بكه‌ینه‌وه و به پێی ده‌ستور گفتوگۆكان ده‌ست پێبكاته‌وه و هه‌رێمی كوردستان شایسته‌كانی خۆی چی دارایی بێت یان ئه‌وانی دیكه وه‌ربگرێت بۆیه گوتمان ئێمه وه‌كو حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی پاڵپشتیی هه‌ڵوێسته‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌مباره‌یه‌وه ده‌كه‌ین بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و دۆخه‌ی هه‌یه".
سه‌باره‌ت به بۆچوونی خۆشیان گوتی: "ئێمه بۆچوونی خۆمان پێگوتن كه دۆخه‌كه ئێستا هه‌ستیاره و باشتره هه‌موو حزبه كوردستانییه‌كان كێشه‌كانییان به‌لاوه بنێین و بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵك په‌یوه‌ندییه‌كانمان ئاسایی بكه‌ینه‌وه و له‌گه‌ڵ به‌غداش گفتوگۆ بكه‌ین، ئێمه پشتگیری ده‌سه‌ڵات و حكوومه‌ت ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له‌م دۆخه ده‌ربچین و پێمان گوتن هه‌ر هه‌نگاوێك بهاوێژن پشتگیری حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌بین".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی گوت "سه‌باره‌ت به داواكارییه‌كانی توركمانیش له‌باره‌ی ره‌خنه له پۆسته ئیدارییه‌كان و شتی تریش پێمان گوتن كه پێویسته توركمانه‌كان وه‌كو ئیستیحقاقی نه‌ته‌وه‌یی له پۆسته‌كان و چالاكییه سیاسییه‌كان رۆڵ و پێگه‌ی خۆی هه‌بێت".
"كه‌مكردنه‌وه‌ی كورسیی كۆتا قبووڵكراو نییه"
سه‌رۆكی پارتی گه‌شه‌پێدانی توركمانی، محه‌مه‌د ئیلخانلی له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو تیشك ده‌خاته سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی داهاتووی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و سه‌باره‌ت به كورسیی كۆتا كه ئه‌گه‌ری كه‌مكردنه‌وه‌یان هه‌یه ده‌ڵێت "هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی نیگه‌رانن له مه‌سه‌له‌ی كورسیی كۆتاكان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ستوه‌ردان هه‌یه له كاروباری كۆتا، ئێمه وه‌كو لایه‌نه سیاسییه‌كانی توركمانی حه‌زناكه‌ین ده‌ستوه‌ردان هه‌بێت له كاروباری كۆتاكان، به‌ڵام هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی به بیانووی ئه‌وه‌ی كه كۆتا بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی ده‌سه‌ڵات بهكارههێنرێت ده‌یانه‌وێت كورسیی كۆتای پێكهاته‌كان كه‌مبكه‌نه‌وه، ژماره‌ی كورسییه‌كانی كۆتا ئیستیحقاقێكی نه‌ته‌وه‌ییه و په‌یوه‌ندیی به مه‌سه‌له‌ی سیاسییه‌وه نییه، ئه‌گه‌ر هه‌ر لایه‌نێكی سیاسی ده‌ڵێت ده‌سه‌ڵات بۆخۆی كۆتا به‌كارده‌هێنێت، ده‌توانێت هه‌مواری یاسا پێشنیاز بكات، نه‌وه‌ك كورسییه‌كان كه‌م بكاته‌وه، بۆیه به كه‌مكردنه‌وه‌ی كورسییه‌كان كێشه‌كه چاره‌سه‌ر ناكرێت. له هه‌ڵبژاردنه‌كانیشدا كام لیست ده‌نگی زۆری هێنا ئه‌وان ده‌بنه نوێنه‌رانی توركمان".
ئیلخانلی ده‌شڵێت "ئێمه هه‌وڵمان داوه بۆ ئه‌وه‌ی كورسیی كۆتاكان زیاتر بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بۆ جیهانی بسه‌لمێنین مافی پێكهاته‌كان پارێزراوه، بۆیه رازی نابین به كه‌مكردنه‌وه‌ی كۆتای توركمانه‌كان، ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ توركمانه‌كان له لایه‌نێكی سیاسییه‌وه نزیكن یان هاوپه‌یمانن له‌گه‌ڵیدا نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه دیموكراسی هه‌یه و ئه‌و لایه‌نه زیاتر به پیر داواكارییه‌كانمانه‌وه دێت، بۆیه به گشتی ئێمه قبووڵ ناكه‌ین كورسیی كۆتا كهمبكرێـتهوه، چونكه ئه‌وه كه‌مكردنه‌وه‌ی مافی سیاسیی میلله‌تێكه".
هه‌روه‌ها گوتیشی: "ئه‌گه‌ر گۆڕان ده‌یه‌وێت كورسیی كۆتاكان بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی پارتی به‌كاردێت ئه‌وا با بچێته له‌گه‌ڵ پارتی ئه‌و گله‌ییه بكات نه‌وه‌ك كورسییه‌كان كه‌م بكاته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا راسته ئێمه له‌گه‌ڵ چه‌ند لایه‌نێك زۆر نزیكیین، به‌تایبه‌ت یه‌كێتی و پارتی و له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی ستراتیجی و چاره‌نووسساز، به‌ڵام ده‌بێت له هه‌موو لایه‌نه‌كانه‌وه نزیكن بین و ده‌بێت په‌یوه‌ندییمان له‌گه‌ڵ هه‌مووان هه‌بێت".
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كانیش ئه‌و به‌رپرسه توركمانییه روونی ده‌كاته‌وه كه توركمانه‌كانی هه‌رێم لیستی جیاجیان ده‌بێت و ده‌ڵێت" هه‌موو توركمانه‌كان به یه‌ك لیست به‌شداریی ناكه‌ن، به‌ڵام ئێمه بۆخۆمان ده‌مانه‌وێت له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو ته‌نها وه‌كو حزب به‌شداریی نه‌بین، لیستی پارتی گه‌شه‌پێدانی توركمانیمان ده‌بێت له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، كه‌سایه‌تییه‌كانی توركمانی، هه‌روه‌ها پێمان باشه له‌گه‌ڵ چه‌ند حزبی توركمانی دیكه پێكهوهبین كه له‌به‌رنامه سیاسییه‌كانماندا نزیكین".
"ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی سیاسی هه‌ڵنه‌وه‌شاوه‌ته‌وه"
سه‌رۆكی پارتی گه‌شه‌پێدانی توركمانی و سه‌رۆكی فراكسیۆنی ئه‌و حزبه له په‌رله‌مانی كوردستان، محه‌مه‌د ئیلخانلی له درێژه‌ی ههڤپهیڤینهكهیدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئانادۆڵو باس له ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی سیاسیی كوردستان ده‌كات و ده‌ڵێت "ئه‌و ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆمه ته‌نها بۆ ئه‌وه بوو له رووی سیاسییه‌وه چاودێری كاروباری ریفراندۆم بكات، ئێستا ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كۆبوونه‌وه‌ی ده‌وری حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانه له كوردستان، پێشتر له‌ژێر چه‌تری سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و مه‌سعود بارزانی وه‌كو سه‌رۆكی هه‌رێم ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ی سه‌رپه‌رشتی ده‌كرد، ئێستاش ده‌كرێت به‌شێوه‌یەكی تر بێت و دووباره به سه‌رپه‌رشتیی پارتی ده‌بێت به حوكمی ئه‌وه‌ی زۆرترین كورسیی په‌رله‌مانی هه‌یه، بۆیه ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه هه‌ڵنه‌وه‌شاوه‌ته‌وه".
سه‌باره‌ت به مه‌رجی عه‌بادیش بۆ دانوستاندن له‌گه‌ڵ شاندی هه‌رێم كه یه‌كێكیان بریتی بوو له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی ریفراندۆم ئیلخانلی ده‌ڵێت "ئێمه وه‌كو حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان پێش مانگێك 33 حزب كۆبوونه‌وه‌مان كرد و حكوومه‌تمان ته‌خویل كرد چی پێ باش بێت بڕیاری لێوه بدات و ئێمه‌ش پشتگیری ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها دواتریش فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌مان بڕیارمان دا، بۆیه ئێستا حكوومه‌تی هه‌رێم چی بریارێك بدات به باشی بزانێت بۆ ئه‌وه‌ی دۆخی هه‌رێم باش بكرێت و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم بگه‌ڕێته‌وه ئێمه پشتگیریی لێ ده‌كه‌ین".
ده‌شڵێت "ئێستا حكوومه‌تی عێراق باس له یه‌كپارچه‌یی عێراق و ده‌ستوور ده‌كاته‌وه، كێشه‌ی ئه‌وان پارچه پارچه‌كردنی عێراقه، بۆیه تا ئێستاش ئه‌و سه‌ركردایه‌تییه‌ی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی هه‌رێمیش ده‌یانگوت ده‌مانه‌وێت رای خه‌ڵك وه‌ربگرین له رێگه‌ی ریفراندۆم كه رێگه‌یه‌كی دیموكراسییه و باسی پارچه‌كردنی عێراق نه‌كراوه. بۆیه پێشبینی ناكه‌م ئه‌مه كێشه بێت له نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند، به‌ڵكو كێشه له وردهكارییهكاندایه بۆ نموونه له بوونی هێزه‌كان له ناوچه‌كان و له بوودجه‌شدا مه‌سه‌له ژمارهكییهكان".
هه‌روه‌ها باس له‌و ئه‌گه‌ره ده‌كات و ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێمیش بڕیار له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی ریفراندۆم بدات، ئه‌وا ته‌نها خه‌ڵك ده‌توانێت ئه‌نجامه‌كه هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه، به‌ڵام حكوومه‌ت ده‌توانێت هه‌ر بڕیارێك بدات كه له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی كوردستان بێت، حكوومه‌ت ده‌توانێت بڕیار له‌وباره‌یه‌وه بدات".
روونیشی ده‌كاته‌وه "له رووی سیاسییه‌وه ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێم بڕیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌نجامی ریفراندۆمیش بدات و هه‌ر بڕیارێكی تر بدات كه له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵك بێت ئه‌وا ئێمه پشتگیری ده‌كه‌ین وه‌كو حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی توركمانی".
له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری كۆبوونه‌وه‌ی نێوان حكوومه‌تی عێراق و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، محه‌مه‌د ئیلخانلی گوتی: "شاندی هه‌رێم دیار نییه كاته‌كه‌ی كه‌ی ده‌بێت، به‌ڵام حكوومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌كاریی خۆی كردووه و په‌رله‌مانی كوردستانیش چه‌ند راوێژكارێكی دارایی و ئابووری و یاسایی هاوكاری حكوومه‌ت ده‌بن له‌و رووه‌وه كه له رووی ئه‌كادیمی و یاساییه‌وه هه‌ماهه‌نگی حكوومه‌ت ده‌بن، جارێ دیار نییه ئه‌وان له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت ده‌چن و له شاندی حكوومه‌ت ده‌بن بۆ ناوه‌ند یان نا".
news_share_descriptionsubscription_contact

