Enes Kaplan,Muhammet Ali Kemal
15 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 15 تشرینی دووەم 2017
دۆحە - AA
بە ئامادەبوونی هەریەک لە سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و میری قەتەر، شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی رێورەسمی واژووکردنی رێککەوتننامە و یاداشتەکانی نێوان هەردوو وڵات بەڕێوەچوو.

دوای کۆبوونەوەی دووقۆڵی نێوان رەجەب تەیب ئەردۆغان و شێخ تەمیم لە دیوانی میریی قەتەری، کۆبوونەوەی سێیەمی لیژنەی باڵای ستراتیجیی تورکیا-قەتەر بەڕێوەچوو، پاش ئەوەش رێورەسمی واژووکردنی رێککەوتننامە و یاداشتەکان لە لایەن وەزیرە پەیوەندیدارەکانی هەردوولاوە، سازکرا.

ئەو رێککەوتننامە و یاداشتی لێکتێگەیشتنانەی لە نێوان تورکیا و قەتەر و بە ئامادەبوونی هەریەک لە ئەردۆغان و شێخ تەمیم واژووکران بریتین لە :یاداشتی لێکتێگەیشتنی بواری کاری بانکی ناوەندیی، یاداشتی لێکتێگەیشتنی بواری هاریکاری گەشتیاریی، یاداشتی لێکتێگەیشتنی هاریکاریی پەروەردەی یاسایی و دادی، یاداشتنی نیازی هاریکاریی لە بواری کەشناسییدا، رێککەوتننامەی هاریکاریی بەندەرەکان، رێککەوتننامەی هاریکاریی لە بابەتەکانی پەیوەست بە سزادانی یاسایی، یاداشتی لێکتێگەیشتن لە بواری ئاسایشی خۆراکدا، پرۆتۆکۆڵی هاریکاریی نێوان دامەزراوەی رادیۆ و تەلەڤیزیۆنی تورکیا (TRT) و دامەزراوەی میدیای قەتەر (QMC)، یاداشتی لێکتێگەیشتن لە بواری لێکۆڵێنەوە لە نێوان دامەزراوەی لێکۆڵینەوەی تەکنەلۆجیایی و زانستیی تورکیا و زانکۆی قەتەری حکوومی و یاداشتی لێکتێگەیشتن لە بواری هاوکاریی مرۆیی.

هاوکات ''راگەیەنراوی هاوبەش''ی نێوان هەردوولا لە لایەن وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو و وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوە لە حکوومەتی قەتەر، سوڵتان بن سەعد مرێخی واژووکرا.