بەغدا
نوری مالیکی لەوتووێژێکدا لەگەڵ تەلەڤزیۆنی حکومی (العراقیە) بۆچوونی وڵاتەکەی خستەڕوو لەبارەی قەیرانی سوریاو گوتی" بۆ ئەوەی ئاشکرابێ لەسوریا کامە لایەن چەکی کیمیایی بەکارھێناوە، پێویستە کۆمەڵی نێودەوڵەتی ھاوھەڵوێستبن، ھێرشکردنە سەر سوریا ئاکامێکی خراپی دەبێ بۆ سەر خودی وڵاتەکەو ئەوجا بۆ وڵاتانی دەوروبەر تەنانەت بۆ ھەموو جیھان".
مالیکی رایگەیاند: ئەوان لەگەڵ چارەسەرن بەڕێی وتووێژی دیپلۆماسییانە " چونکە پەلاماردانی سوریا واتە چوونە ناو چاڵاییەک ھاتنە دەرەوەی نەبێ. ترازانی یەکپارچەیی خاکی سوریا واتە وێرانکردنی وڵاتەکە، بێجگە لەتراژیایەکی تازە کەڵکی ھیچ ناگەیەنێ بەخەلکی سوریا".