سياسەت, جيهان

لە واشنتۆن فوئاد حوسێن و برێت مەکگۆرک کۆبوونەوە

وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن و ڕێکخەری کۆشکی سپی بۆ کاروباری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، برێت مەکگۆرک لێکەوتەکانی شەڕی غەززە، پرسی بەرەنگاربوونەوەی داعشیان لە عێراق و سووریا تاوتوێ کرد.

Zana Natık Kerem  | 24.03.2024 - نوێکردنەوە : 25.03.2024
لە واشنتۆن فوئاد حوسێن و برێت مەکگۆرک کۆبوونەوە

Arbil

ھەولێر ــ AA

وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن و ڕێکخەری کۆشکی سپی بۆ کاروباری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، برێت مەکگۆرک لە واشنتۆن کوبۆوونەوە و لە میانیدا، لێکەوتەکانی شەڕی سەر غەززە، پرسی بەرەنگاربوونەوەی داعشیان لە عێراق و سووریا تاوتوێ کرد.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە برێت مەکگۆرک لە نووسینگەکەی خۆی لە واشتنۆن پێشوازی کردووە لە فوئاد حوسێن.

ڕاشیگەیاندووە کە لە کۆبوونەوەکەدا، دوایین پێشھاتەکانی دۆخی سیاسی لە عێراق تاوتوێ کراوە، ھەروەھا گفتوگۆکراوە لەبارەی ئەو ڕۆڵە گرنگەی کە عێراق لە ناوچەکە دەیگێرێت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە لە میانی کۆبوونەوەکەدا، باس لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا و دوایین پێشھاتەکانی دۆخی ھەرێمی و کاریگەرییەکەی لەسەر عێراق، کراوە.

باسی لەوەش کردووە کە لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، لێکەوتەکانی شەڕی غەززە، پرسی بەرەنگاربوونەوەی داعشیان لە عێراق و سووریا، خراونەتە بەرباس.

ئەمەش لە کاتێکدایە ڕۆژی ٢٢ی ئەم مانگە نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاندبوو کە سەرۆکوەزیرانی محەمەد شیاع سوودانی لە میانی مانگی داهاتوودا و لەسەر بانگھێشتی سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن سەردانی ئەمریکا دەکات.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın