Hemin Hüseyin
13 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 14 ئەیلوول 2017
هەولێر - AA
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە لە گۆڕەپانی پارکی شانەدەر لە شاری هەولێر، ئاهەنگێکی جەماوەریی فراوان لەژێر ناوی "زەماوەندی سەربەخۆیی" ساز کرا.
لە ئاهەنگەکەدا، ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکوومی و حزبی بەشداربوون و هاوکات ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتییانی شاری هەولێر کە بەشداری ئاهەنگەکە بوون، پشتگیریی خۆیان بۆ سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانی عێراق دەردەبڕی و جەختیان لەوە کردەوە، کە بە (بەڵێ) بۆ سەربەخۆیی کوردستان، بەشداریی ریفراندۆم دەکەن.
لە ئاهەنگەکەدا هەریەک لە پارێزگاری هەولێر، نەوزاد هادی و بەرپرسی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەحمەد کانی وتاریان پێشکەش کرد.
دواتر چەند هونەرمەندێکی گۆرانیبێژ بەگوتنی گۆڕانی ئامادەبووان بەجۆش و خرۆشەوە شایی و هەڵپەرکێیان دەکرد.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سعود بارزانی 7ی حوزه‌یرانی رابردوو دوای كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمدا رایگه‌یاند، 25ی ئهیلوول ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌نجام ده‌درێت كه ماوه‌یه‌كی زۆره مشتومڕی له‌سه‌ر ده‌كرێت.