Zana Natık Kerem
03 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 04 تشرینی یەکەم 2017
ئەبو زەبی ــ AA
جێنشینی ئەبو زەبی، محەمەد بن زاید ئالنهەیان پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی عێراق، ئیبراهیم جەعفەری كرد و كۆبوونەوە.
ئاژانسی هەواڵیی فەرمی ئیمارات بڵاوی كردەوە كە لە كۆبوونەوەكەدا دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەكە تاوتوێ كران.
بە پێی ئاژانسەكە، هەر لە میانی كۆبوونەوەكەدا، محەمەد زاید ئالنهەیان و ئیبراهیم حەعفەری گفتوگۆیان لەبارەی ئەو هەوڵانە كردووە كە بۆ چارەسەركردنی قەیرانەكانی ئێستا لە ناوچەكە خراونەتەڕوو لەگەڵ هەڵوێستی وڵاتانی عەرەبی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو بەرنگارییانەی كە رووبەڕووی ناوچەكە بووەتەوە لەسەروویانە توندڕەویی و تیرۆر.
ئاژانسەكە ئاماژەی بەوەشدا كە جێنشینی ئەبو زەبی و وەزیری دەرەوەی ئێران جەختیان لەسەر گرنگی هەماهەنگی و هاوكارییەكانی نێوان وڵاتانی عەرەبی كردووەتەوە لە پێناو پاراستنی ئاسایش وسەقامگیری ناوچەكە.
هەر لە میانی كۆبوونەوەكەدا باس لە ژمارەیەك دۆسیەی هەرێمیی و نێودەوڵەتی كراوە كە جێگەی بایەخ و گرنگی هەردوولابوون لەوانە چۆنیەتی پتەوتركردن و پێشخستنی پەیوەندییەكانی نێوان ئیمارات و عێراق كە بەرژەوەندییە هاوبەشەكانی نێوان هەردوو وڵات بەدی بهێنێت.
بە مەبەستی بەشداریكردنی لە كۆبوونەوەی لیژنەی هاوبەشی عێراق و ئیمارات، لە ئێستادا ئیبراهیم جەعفەری بەسەردانێك لە شاری ئەبو زەبی پایتەختی ئیماراتە.