Zana Natık Kerem
03 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 05 تشرینی یەکەم 2017
دۆحە ــ AA
میری قەتەر، تەمیم بن حەمەد ئالسانی پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد جەواد زەریف كرد و كۆبوونەوە.
ئاژانسی هەواڵیی ئێرنا بڵاوی كردەوە كە لە كۆبوونەوەكەدا، هەردوولا پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان قەتەر و ئێران لەگەڵ پرسەكانی هەرێمییان تاوتوێ كردووە.
دوێنێ دووشەممە، وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد جەواد زەریف دوای سەردانەكەی بۆ سوڵتاننشینی عومان كە ماوەی یەك رۆژی خایاند، گەیشتە دۆحە.
لە دوای سەرهەڵدانی قەیرانی كەنداو لە پێنجی مانگی حوەزیرانی رابردوودا، ئەمە یەكەمجارە گەورە بەرپرسێكی ئێران سەردانی قەتەر دەكات.