Emel Öz Gözellik,Ramal Abdullah Mahmood
12 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 13 تشرینی یەکەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
ڤێرجین گرووپ كه كۆمپانیایه‌كی وه‌به‌رهێنانی نێوده‌وڵه‌تییه رایگه‌یاند دوای رووداوه‌كه‌ی رۆژنامه‌وانی سعوودی جه‌مال خاشقچی ئه‌و پڕۆژه وه‌به‌رهێنانه‌ی له سعوودیه هه‌ڵده‌په‌سێرێت كه بڕی یه‌ك ملیار دۆلاری تێده‌چوو و كۆمپانیای تۆڕی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی ئوبهریش رایگه‌یاند به‌شداری له‌و كۆنفڕانسه ناكات كه له ریاز ئه‌نجام ده‌درێت.
CNN رایگه‌یاند كارسازی به‌ریتانی و دامه‌زرێنه‌ری ڤێرجین گرووپ ریچارد برانسۆن ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌نگۆیانه راست بن كه له‌باره‌ی بێسه‌روشوێنبوونی خاشقچی ده‌گوترێن، ئه‌وا پێویسته وڵاتانی رۆژئاوا هه‌ڵوێستی خۆیان به ته‌واوی بگۆڕن له‌باره‌ی كاركردن له‌گه‌ڵ سعوودیه.
برانسۆن تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه داوای زانیاریان له به‌رپرسانی سعوودی كردووه له‌باره‌ی بێسه‌روشوێنبوونی خاشقچی و ئه‌و پڕۆژه‌ی وهبهرهێنانهیشیان هه‌ڵپه‌ساردووه كه بڕیاربوو له سعوودیه ئه‌نجامی بده‌ن.
شانشینی سعوودیه مانگی رابردوو رایگه‌یاند كه پلانیان بۆ ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌یه‌كی وه‌به‌رهێنان داناوه له‌گه‌ڵ ڤێرجین گالاكتیك و ڤهرجین ئۆربێت به بڕی یه‌ك ملیار دۆلار.
- ئوبه‌ر بڕیاری داوه به‌شداری كۆنفڕانسه‌كه‌ی ریاز نه‌كات
به‌ڕێوه‌به‌ری باڵای ئوبه‌ر دارا خۆسرۆوشاهی رایگه‌یاند كه به‌شداری له كۆنفڕانسی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی وه‌به‌رهێنان له داهاتوو (Future Investment Initiative-FII)دا ناكه‌ن كه ٢٣-٢٥ی ئه‌م مانگه له ژێر چاودێری شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه محه‌مه‌د بن سه‌لمان له ریاز ئه‌نجام ده‌درێت.
خۆسرۆوشاهی ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له‌و پێشهاتانه‌ی له‌باره‌ی خاشقچییه‌وه رووده‌ده‌ن نیگه‌رانن.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌ی به‌ناوبانگی ئه‌مریكی New York Times و به دوای ئه‌ویشدا هه‌ریه‌ك له Huffington Post و Los Angeles Times كشانه‌وه‌یان خۆیان راگه‌یاند له سپۆنسه‌ری میدیایی كۆنفڕانسی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی وه‌به‌رهێنان له داهاتوو.