Rewa Mahmut Hasan
20 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 21 تەمووز 2017
دۆحە - AA
میری قەتەر، شێخ تەمیم بن حەمەد ئەلسانی بڕیارنامەیەکی بڵاو کردەوە تایبەت بە پێشنیاری ژمارەیەک گۆڕانکاری لە یاسای بەرەنگاری تیرۆر لەو وڵاتەدا.
ئاژانسی QNA فەرمی قەتەری بڵاوی کردووەتەوە کە میری قەتەر بڕیارنامەیەکی دەرکردووە کە پێشنیاری گۆڕانکاری دەکات لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کە خۆی لە دەستبەسەرداگرتنی ماڵ و موڵکی گواستراوە و نەگواستتراوە و ئابووری تیرۆردا دەبینێتەوە
لەهەواڵەکەدا هیچ زانیارییەکی دیکە ئاشکرا نەکراوە.
قەتەر و ئەمریکا لە ١٢ی تەمووزدا رێککەوتنێکیان واژوو کرد لە بارەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری و رێگریکردن لە ئابووری تیرۆریزم.