Mazın Asad
20 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 22 تەمووز 2017
عەدەن - AA
لە ئەنجامی شەڕوپێکدادانێک لە شاری حاجە-ی یەمەن، حەوت چەکداری حوسی و سەربازێکی ئەو وڵاتە کوژران.
بەپێی راگەیەندراوێکی ناوەندی راگەیاندنی ناوچەی سەبازیی پیچنجی سوپای یەمەن، ئەمڕۆ بەیانی شەڕوپێکدادان لە نێوان ھێزەکانی حکوومەتی یەمەن بەرامبەر بە حوسییەکان و ھێزەکانی لایەنگری سەرکۆمار پێشووی ئەو وڵاتە، عەلی عەبدوڵڵا ساڵح لە ناوچەی میدی شاری حاجە روویدا.
راشگەیەندراوە کە لە شەڕوپێکدادانەکاندا حەوت چەکداری حوسی و سەربازێک کوژراوە.
ماوەی چەند مانگێکە لە شارۆچکەکانی میدی و ھەراد لە شاری حاجە، شەڕوپێکدادانی قورس لە نێوان حوسییەکانی و سوپای یەمەن روودەدات.