Mazın Asad
07 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 08 کانوونی یەکەم 2017
پاریس - AA
فەڕەنسا بە بەھای ٦.٦ ملیار یۆرۆ، ١٢ فڕۆکەی جەنگی جۆری Rafale و ٥٠ فڕۆکەی نەفەرھەڵگری جۆری Airbus ی بە قەتەر فڕۆشت.
وەزارەتی بەرگری فەڕەنسا لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوی کردەوە، بەپێی رێککەوتننامەکە، فەڕەنسا بە بەھای ١.١ ملیار یۆرۆ ١٢ فڕۆکەی جەنگی جۆری Rafale و بە بەھای ٥.٥ ملیار یۆرۆش ٥٠ فڕۆکەی نەفەرھەڵگری جۆری Airbus ی بە قەتەر فڕۆشتووە.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە لە میانی سەردانەکەی ئەمڕۆی سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن بۆ قەتەر لەگەڵ میری ئەو وڵاتە، تەمیم بن حەمەد ئالسانی واژووی لەسەر رێککەوتننامەکە کردبوو.
ھاوکات قەتەر بۆ کڕینی ٤٩٠ ئۆتۆمبێلی زرێپۆش بە بەھای ١.٥ ملیار، نامەیەکی بۆ کۆمپانیای Nexter ی فەڕەنسی نارد.