Mazın Asad
07 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 08 کانوونی یەکەم 2017
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین ئەنجام دا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەکانی سەرۆکایەتی کۆمار دەست کەوتوون، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا ھەردوو سەرۆک ئاڵوگۆڕی بیروبۆچوونەکانیان لەبارەی پرسی قودس کرد.
سەرکۆماری تورکیا ئاماژەی بە بڕیاری داگیرکاری قودس لە لایەن ئیسرائیلەوە لە ساڵی ١٩٨٠ کرد کە لە لایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکانەوە رەتکراوەتەوە و راشیگەیاند دوایین ھەنگاوی ئیدارەی ئەمریکا، کاریگەری نەرێنی لەسەر ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکە دەبێت.
ئەردۆغان و پوتین کۆکبوون لەسەر ئەوەی کە لەبارەی پرسە دوو قۆڵی و نێودەوڵەتییەکان لە نزیکەوە ئاڵوگۆڕی بیروبۆچوونەکانیان بکەن.