Salih Bilici,Hemın Othman Mohammed
07 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 08 کانوونی یەکەم 2017
ئه‌سینا - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری یۆنان، پرۆکۆپیس پاڤلۆپۆلۆس كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شی ساز كرد.
له به‌رامبه‌ر گوته‌كانی ئه‌ردۆغان كه دوێنێ به ته‌له‌ڤیزیۆنی یۆنانی راگه‌یاندبوو "پێویست به تازه‌كردنه‌وه‌ی لۆزان هه‌یه"، پاڤلۆپولۆس له كۆنگره رۆژنامه‌وانیه هاوبه‌شه‌كه‌دا رایگه‌یاند "پێویست به تازه‌كردنه‌وه ناكات"، ده‌ستبه‌جێ ئه‌ردۆغان وه‌ڵامی دایه‌وه و گوتی: "وابزانم هێشتا هه‌ندێک ورده‌كاری له‌باره‌ی لۆزانه‌وه هه‌یه كه سازان له‌سه‌ری نه‌كراوه".
له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ یۆنان، سه‌ركۆماری توركیا له‌گه‌ڵ هاوتا یۆنانییه‌كه‌ی كۆبوویه‌وه و له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا رایگه‌یاند "وابزانم هێشتا هه‌ندێک ورده‌كاری له‌باره‌ی لۆزانه‌وه هه‌یه كه سازان له‌سه‌ری نه‌كراوه".
رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه موسڵمانانی تراكیای خۆرئاوا هێشتا نه‌یانتوانیوه سه‌رۆكی موفتییه‌كان هه‌ڵبژێرن و گوتی: "چۆن ده‌بێت بڵێین رێككه‌وتننامه‌ی لۆزان جێبه‌جێكراوه. كه‌واته لۆزان كاری پێ ناكرێت".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد كه کاتێک سەیری داهاتی تاکە کەس دەکەین لە کۆی داهاتی میلـلی، دەورووبەری ١٨ هەزار دۆلارە. داهاتی تاکە کەسی دانیشتوانی تراکیای رۆژئاوا دووهەزار و ٢٠٠ دۆلارە و، گوتی: "لە رووی وەبەرهێنانەوە لە رووی هەڵنانی هەنگاوی پێویستەوە پشتگیری پێویستیان نەبووە، جیاکاریەک هەیە. لە تورکیا مامەڵەیەکی لەو چەشنە نابینی بەرامبەر هاووڵاتییە یۆنانیەکانمان. لە رووی پەرستگاکانیانەوە هیچ جیاکاریەک نا‌بینیت، بەڵام لە تراکیای رۆژئاوا نەک ئەمانە، بەڵکو نووسینی وشەی تورک، هەرزم ناکەن".
گوتیشی: "من پڕۆفیسۆری یاسا نیم، به‌ڵام یاسای سیاسی باش ده‌زانم. له یاسای سیاسی‌دا به‌تایبه‌ت مه‌رجی تازه‌كردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنه‌كان هه‌یه و ئه‌مه‌ش ئێمه ئه‌نجامی ده‌ده‌ین، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه وڵاتان له‌وباره‌وه هاوڕابن. ئه‌مه له جیهاندا نموونه‌ی زۆره".