Zana Natık Kerem
16 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 17 ئەیلوول 2018
عێراق ــ AA
دوو سەرچاوەی ئەمنی رایانگەیاند کە لە ئاکامی ھێرشێکی داعش لە سنووری پارێزگای کەرکووک و تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو لە پارێزگای دیالە، سێ کەس کوژران و شەشی دیکەش برینداربوون کە لەنێویاندا، چەکدارانی حەشدی شەعبی ھەن.
ئەفسەر لە پۆلیسی کەرکووک، نەقیب حامد عوبێدی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ژمارەیەک تیرۆریستی داعش ھێرشیانکردووەتە سەر گوندی غەریب سەربە ناحیەی عەباسی لە قەزای حەویجە باشووری رۆژئاوای پارێزگای کەرکووک".
بەگوتەی حامد عوبێدی لە ئاکامی ھێرشەکەدا، پۆلیسێک و مەدەنییەک کوژران و مەدەنییەکی دیکەش بریندار بووە.
لە پارێزگای دیالەش ئەفسەری پۆلیس، حەبیب شممەری بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە بۆمبێکی چێنراو لە ناوچەی زوور باکووری رۆژھەڵاتی دیالە بە کاروانێکی حەشدی شەعبیدا تەقیوەتەوە.
حەبیب شممەری ئاماژەی بەوەشدا کە لە ئاکامی تەقینەوەکەدا، چەکدارێکی حەشدی شەعبی کوژراوە و پێنجی دیکەش برینداربوون.