Shamal Numan Bakır
27 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 29 ئەیلوول 2018
بەغدا - AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەسرە، فەریق روکن جەمیل شممەری بە هۆی خۆپیشاندانەکانی سەرەتای ئەم مانگە کە بە هۆیەوە دەیان کەس کوژران و برینداربوون لە پۆستەکەی دوورخستەوە.
ئەم بڕیارەی حەیدەر عەبادی هاوکاتە لەگەڵ بڕیارێکی ئەنجوومەنی نوێنەران بەوەی کە دوورخستنەوەی شممەری بخاتە دەنگدانەوە.
نووسینگەی راگەیاندنی عەبادی لە بەیاننامەیەکی کورتدا کە کۆپییەکی دەست ئاژانسی ئانادۆڵو گەیشتووە رایگەیاندووە، سەرۆکوەزیران حەیدەر عەبادی فەرمانی گواستنەوەی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەسرە، فەریق روکن جەمیل شممەری بۆ پۆستی سەرۆکی زانکۆی بەرگری بۆ توێژینەوە سەربازییەکان، دەرکردووە.
شممەری بە هۆی شێوازی لە بەرنگاربوونەوەی هێزەکانی ئۆپەراسیۆنەکانی بەسرە بۆ خۆپیشاندانەکانی بەسرە کە بووە هۆی کوژرانی ١٨ کەس و بریندابوونی دەیانی دیکە لە سنووری پارێزگاکە، رووبەڕووی رەخنەی توند بووەتەوە.
پارێزگای بەسرە باشووری عێراق سەنتەری بەرهەمهێنانی نەوتە لە عێراق.