Zana Natık Kerem
12 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 13 تشرینی دووەم 2017
واست ــ AA
ئەفسەر لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی رافیدێن، ملازمی یەك حاكم ئەسەدی رایگەیاند كە هێلیكۆپتەرێكی سوپای عێراق لە میانی ئەركێكی مەشقكردندا لە پارێزگای واست تێكشكاوە و بە هۆیەوە تیمی هێڵیكۆپتەرەکە کە لە حەوت کەس پێکهاتبوون گیانیان لەدەستداوە.
لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، حاكم ئەسەدی گوتی: "بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە، هێلیكۆپتەرێكی سوپا لە ناوچەی شۆێجە رۆژهەڵاتی پارێزگای واست تێكشكا و كەوتەخوارەوە".
ئەفسەرەكە ئاماژەی بەوەشدا كە بە هۆی تێكشكانی هێلیكۆپتەرەكە، حەوت سەرنشینی هێلیكۆپتەرەكە گیانیان لەدەستدا كە لە دوو فڕكەوان و پێنج سەرباز پێكهاتوون.
ناوبراو باسی لەوەش كرد كە هێشتا هۆكاری تێكشانی هێلیكۆپتەرەكە نەزانراوە بەڵام پێشبینی دەكرێت كە بە هۆی گرفتی هونەری هێلیكۆپتەرەكە تێكشكا بێت، چونكە ناوچەكە هیچ گرووپێكی چەكداری تیایدا نییە.
لای خۆیەوە شانەی راگەیاندنی جەنگی سەر بە وەزارەتی بەرگری عێراق لە بەیاننامەیەكدا هەواڵەكەی پشتڕاستكردەوە و رایگەیاند كە هێلیكۆپتەرێكی جۆری (M17)ی سوپا لە پارێزگای واست تێكشكاوە.