Ali Makram Ghareeb
15 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 16 ئەیلوول 2021
كه‌ركووك – AA
عه‌ره‌ب و توركمانه‌كانی كه‌ركووك داوا ده‌كه‌ن هه‌ڵبژاردنەکانی پێشوه‌خته كه بڕیاره ١٠ی تشرینی یه‌كه‌می داهاتوو ئه‌نجام بدرێت، له‌و پارێزگایە حه‌وت رۆژ دواتر ئه‌نجام بدرێت.
لەمبارەیەوە سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی عێراقی، حه‌سه‌ن توران له میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا رایگه‌یاند كه نووسینگه‌ی كه‌ركووكی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان لە عێراق "به‌سیاسیی كراوه" و كه‌وتووه‌ته ژێر كاریگه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە.
حەسەن توران ئاماژه‌ی به‌وه دا كه وه‌ك عه‌ره‌ب و توركمانه‌كانی كه‌ركووك داوا ده‌كه‌ن هه‌ڵبژاردنەکانی پێشوه‌خته له شاره‌كه حه‌وت رۆژ داوا بخرێت و له‌ژێر چاودێریی چاودێره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان لە عێراق ئه‌نجام بدرێت.
په‌رله‌مانتاری بازنه‌ی كه‌ركووك له په‌رله‌مانی عێراق، خالید مەفرەجی داوای كرد بۆ رێگه‌گرتن له زیادبوونی هێرشه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش بۆسه‌ر باشووری كه‌ركووك هێزی دژه‌تیرۆری حكوومه‌تی فیدراڵیی عێراق ره‌وانه‌ی كه‌ركووك بكرێت.
خالید مەفرەجی ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه به‌هۆی زیادبوونی هێرشه‌كانی داعش، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بهێندرێنه‌وه پارێزگاكه و ئه‌مه‌ی به هه‌نگاوێكی نایاسایی "ترسناك" ناوبرد و تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌نگاوێكی له‌م جۆره زیان به ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تیی ده‌گه‌یه‌نێت.
دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له ١٦ی ئۆكتۆبه‌ری ٢٠١٧ سوپای عێراق، پۆلیسی فیدڕاڵیی و هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی به‌بێ به‌رگریی شاری كه‌ركووك-یان كۆنترۆڵ كرد.