Zana Natık Kerem
15 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 15 ئەیلوول 2021
ھەولێر ــ AA
دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەستگیرکردنی پێنج تیرۆریستی داعشی لە پارێزگاکانی کەرکووک و ئەنبار راگەیاند.
دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە پشت بەستن بە زانیاریە ھەواڵگرییەکان، ھێزەکانی ئاسایشی نیشتمانیی، سێ تیرۆریستی داعشیان دەستگیرکردووە و ھاتووە "یەکێک لە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان، ئەندامی ھەواڵگرییە بووە لە بەناو ویلایەتی کەرکووک سەربە داعش".
باس لەوەشکراوە کە ھەروەھا ھێزە ئەمنییەکان لە پارێزگای ئەنبار لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا، دوو تیرۆریستیان دەستگیرکردووە کە لە بەناو ویلایەتی فورات سەربە داعش چەکداربوون.
بەپێی راگەیەندراوەکە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان دوای وەرگرتنی گوتەکانیان، رەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون بۆ ئەوەی رێوشوینی یاسایی لەبەرامبەریان بگیرێتەبەر.