شاندی توركیا و رووسیا تاوتوێی هه‌نگاوه‌كانی ده‌سته‌به‌ركردنی ئارامییان له ئیدلب كرد
Ankara
ئه‌نقه‌ره- AA
شاندی توركیا و رووسیا له‌و كۆبوونه‌وانه‌ی له ئه‌نقه‌ره له‌باره‌ی پرسی سووریا ئه‌نجامیانداوه، تیشكیان خستووه‌ته سه‌ر هه‌نگاوه‌كانی هه‌رچی زووه ده‌سته‌به‌ركردنی ئارامیی و به‌ره‌وپێشبردنی پرۆسه‌ی سیاسیی.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه دیپلۆماتییه‌كانه‌وه ده‌ستكه‌وتوون، شاندێك له لایه‌ن توركیاوه به سه‌رۆكایه‌تی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه، سه‌دات ئۆناڵ، له هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كانی ده‌ره‌وه، به‌رگریی، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپا و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌واڵگریی نیشتمانیی له‌گه‌ڵ شاندێكی رووسی به سه‌رۆكایه‌تیی هه‌ریه‌ك له جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه، سێرگی ڤێرشینین، و نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی رووسیا بۆ سووریا، ئه‌لێكساندر لاڤرێنتیه‌ڤ، و كاربه‌ده‌سته سه‌ربازیی و هه‌واڵگرییه‌كان، دوو گه‌ڕ كۆبوونه‌وه كه كۆی گشتیی سێ كاتژمێریان خایاندووه، ئه‌نجامدراوه.
له كۆبوونه‌وه‌كاندا دۆخی ئیدلب تاوتوێكراوه و هه‌ردوولا تیشكیان خستووه‌ته سه‌ر هه‌نگاوه‌كانی هه‌رچی زووه ده‌سته‌به‌ركردنی ئارامیی له‌رووی مه‌یدانییه‌وه و به‌ره‌وپێشبردنی پرۆسه‌ی سیاسیی.
هه‌روه‌ها بڕیاردرا له هه‌فته‌كانی ئاینده‌دا درێژه به كۆبوونه‌وه‌كان بدرێت.