Rewa Mahmood Hasan
08 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 09 شوبات 2020
سلێمانی- AA
ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا، سیستمی هاوسه‌رۆكیی، قبوڵكرد.
له‌و باره‌یه‌وه سه‌رپه‌رشتیاری دانیشتنه‌كانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی گشتیی و ئەندامی ئەنجوومەنەکە، مستەفا چاوڕەش لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا بۆ کەناڵەکانی حیزبەکەی ئاشكرایكردووه، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌ركردایه‌تییدا به زۆرینه‌ی ده‌نگ سیستمی هاوسه‌رۆكیی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی داهاتووی یه‌كێتیی په‌سه‌ندكراوە.
مستەفا چاوڕەش ئاماژەی بەوەداوە، ژماره‌ی هاوسه‌رۆكه‌كان و ناوی کەسەکان بۆ ئەو پۆستانە دیاریینهكراون.
ئه‌وه‌شی خستووه‌تەڕوو، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی سیستمی هاوسه‌رۆكیی كراوه و رای هه‌موو ئه‌ندامانی له‌سه‌ر وه‌رگیراوه، كه ئایا له داهاتوودا سه‌رۆك جێگری ده‌بێت یاخود نا، هه‌روه‌ها ئه‌رك و به‌رپرسیارێتییه‌كانیان چی ده‌بێت.
مستەفا چاوڕەش لە بەشێکی دیکەی لێدوانە رۆژنامەوانییەکەیدا رایگەیاندووه "تا ئێستا ٤٠ ماددەی نێو پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتیی پەسەندکراوە و لە رۆژانی داهاتوودا گفتوگۆ لەسەر ماددەکانی دیکەی پەیڕەوەکە دەکەین".
رۆژی ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩، کۆنگرەی چواری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەژێر ناوی "کۆنگرەی نوێبوونەوە" لە سلێمانی ئه‌نجامدرا و له‌میانیدا دەنگدرا لەسەر درووست‌کردنی دوو ئەنجوومەن بەناوەکانی ئەنجوومەنی باڵای سیاسیی و بەرژەوەندییەکان، له‌گه‌ڵ ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی گشتیی، کە لە ١٢٤ ئەندام پێکهاتوون.
دوای کۆنگرەش بەمەبەستی هەموارکردنەوە و دەنگدان لەسەر تەواوی ماددەکانی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتیی، ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی گشتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان زنجیرەیەک کۆبوونەوەی ئەنجامداوە و تائێستاش كۆبوونه‌وه‌كان بەردەوامییان هەیە.
بڕیارە لە کۆبوونەوەکانی داهاتووی ئەنجومەنەکەدا ده‌نگ لەسەر تەواوی ماددەکانی پەیڕەوی ناوخۆ بدرێت.