Mazın Asad
24 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 25 ئاب 2017
رامەڵڵا - AA
سەرۆکی فەڵەستین، مەحمود عەباس لە شاری رامەڵڵا پێشوازی کرد لە شاندێکی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی گەورە راوێژکار و زاوای دۆناڵد ترهمپ سەرۆکی ئەمریکا، جارد کوشنەر.
ئاژانسی WAFAی فەرمی فەڵەستین بڵاوی کردەوە کە مەحمود عەباس لە کۆبوونەوەکەدا رایگەیاند: "بە ستایشەوە پێشوازی لە ھەوڵەکانی سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ دەکەین لەمەڕ گوتەکانی بۆ ئەنجامدانی رێککەوتنێکی مێژوویی بۆ ئاشتی. سەرۆکی ئەمریکا ئەم بەڵێنەی لە دیدارەکانمان لە واشنتۆن، ریاز و بەیت لەحم دووبارە کردەوە".
شاندەکەی ئەمریکا ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بنیامین ناتانیاھو کۆببووەوە.
شاندەکە بە مەبەستی دووبارە دەستپێکردنی کۆبوونەوەکانی ئاشتی نێوان فەڵەستین و ئیسرائیل، لە ماوەی دوو رۆژدا سەردانی وڵاتانی سعوودیە، قەتەر، ئوردن و میسریان کرد.