Heman Hussein Yaseen
15 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 16 ئەیلوول 2019
هەولێر - AA
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان کرد.
ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان سەردانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی-یان کرد و لە کۆبوونەوەیەکدا گفتوگۆکرا لەبارەی کاری پەرلەمانی و گرنگیدان بەو یاسایانەی پێگەی دەستووریی ھەرێمی کوردستان بەھێز دەکەن.
ئاماژەی بەوەیش داوە کە لەبارەی پەیویەندییەکانی ھەولێر-بەغدا و پاراستنی مافە دەستوورییەکانی ھەرێمی کوردستان، ھەماھەنگیی نێوان پەرلەمانی کوردستان و فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و گرنگیی ھەماھەنگیی نێوان فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە بەغدا، بەردەوامیی پرۆسەی چاکسازی و سەقامگیری و بەرەوپێشچوونی پرۆسەی سیاسی لە ھەرێمی کوردستان تاوتوێ کراوە.