Heman Hussein Yaseen
16 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 17 ئەیلوول 2019
هەولێر - AA
لە رێوڕەسمێکدا لەبەردەم سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی پارێزگاری نوێی ھەولێر، فەرسەت سۆفی سوێندی یاسایی خوارد.
دوای دەرچوونی فەرمانی ھەرێمی بۆ دەستبەکاربوونی پارێزگاری نوێی ھەولێر، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە ١٦/٩/٢٠١٩ لە رێوڕەسمێکدا لەبەردەم سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی پارێزگاری نوێی ھەولێر، فەرسەت سۆفی سوێندی یاسایی خوارد.
لە رێوڕەسمەکەدا کە وەزیری ناوخۆ، رێبەر ئەحمەد ئامادەبوو، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە فەرسەت سۆفی کرد و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.