Sarmand Hameed
26 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 26 تەمووز 2021
ھەولێر - AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی بەسەرۆکایەتی شاندێکی باڵا لە واشنتۆنی پایتەختی ئەمریکایە.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق دوێنی بڵاویکردەوە، مستەفا کازمی گەیشتە ئەمریکا.
بەیانی دوێنی یەکشەممە، مستەفا کازمی بەسەرۆکایەتی شاندێکی باڵا، بەغدای پایتەختی بەجێھێشت و بەرەو ئەمریکا بەرێکەوت.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەدابوو کە سەردانەکەی مستەفا کازمی بۆ ئەمریکا ماوەی چەند رۆژێک دەخایەنێت کە لە میانیدا پەیوەندییەکانی عێراق و ئەمریکا لە بوارە جیاجیاکاندا و پرسە دووقۆڵییەکان کە جێگەی بایەخی ھاوبەشی ھەردوولان لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە تاوتوێ دەکات.
بەپێی راگەیەندراوەکە سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی بەرلەوەی بەرەو ئەمریکا بەڕێبکەوێت رایگەیاندبوو، سەردانەکەی لە چوارچێوەی ھەوڵەکانی عێراق ئەنجام دەدات بۆ پتەوترکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەمریکا کە لەسەر بنەمای رێزگرتن و ھاریکاری دووقۆڵیی لە بوارە جیاجیاکاندا بنیاتنراوە.
ھەروەھا ئەوەیش خرابووەڕوو کە مستەفا کازمی باسی لەو ھەوڵە دوورودرێژانە کردووە کە لە میانی دانیشتنەکانی گفتۆگۆی ستراتیجیی بۆ رێکخستنی پەیوەندی ئەمنیی لەنێوان ھەردوو وڵات لەسەر بنەمای بەرژەوەندی نیشتمانیی عێراق دروان.