Zana Natık Kerem
24 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 24 تشرینی یەکەم 2020
هەولێر ــ AA
سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی راگەیاند كە سێ مانگ جارێك، كۆبوونەوە بە ئامانجی هەڵسەنگاندنی جێبەجێكردنی ئەو یاداشتنامە لێكتێگەیشتنانەی كە لەگەڵ فەڕەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا واژوومانكردووە، ئەنجام دەدەن.
مستەفا كازمی دوای كۆتایی گەشتەكەی بۆ ئەورووپا كە لە میانیدا سەردانی فەڕەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیای كرد لە لێدوانێكی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە كە لە میانی گەشتەكەیان بۆ ژمارەیەك وڵاتی ئەورووپا، ژمارەیەك رێككەوتن و یاداشتانەمەی لێكتێگەشتنییان لە پێناو بەرزكردنەوەی ئاستی ئابووریی، ئەمنی و رۆشنبیری لەگەڵ فەڕەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا واژووكردووە، بۆیە داوای لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق كرد كە بەدواداچوون بۆ جێبەجێكردنی ئەو رێككەوتننامە و یاداشتنامە لێكتێگەیشتنانە بكات.
راشیگەیاند كە لە میانی گەشتەكەی بۆ ئەورووپا، پەڕەی سپی چاكسازیی و پاڵپشتیی وڵاتانی ئەووروپا لە بە ئامانجی پەرەپێدان بە كاری دامەزراوەكانی ئابووریی و دارایی عێراق لەگەڵ بەرپرسانی فەڕەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا تاوتوێكردووە و گوتی:
" سێ مانگ جارێك، كۆبوونەوە بە ئامانجی هەڵسەنگاندنی جێبەجێكردنی ئەو یاداشتنامە لێكتێگەیشتنانەی كە لەگەڵ فەڕەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا واژوومانكردووە، ئەنجام دەدەین و دواتر پرٍۆسەی چاكسازی لە پەڕەی سپی هەڵدەسەنگێنیین".
سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی دوای گەشتەكەی بۆ ئەورووپا كە لە میانیدا سەردانی فەڕەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیای كرد، ئێوارەی دوێنێ هەینی گەڕایەوە بەغدا.