سياسەت, عێراق

سەرکۆماری عێراق و سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە

سەرکۆماری عێراق، بەرهەم ساڵح لە کۆشکی بەغدا پێشوازی لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی و شاندی یاوەری کرد.

Sarmand Hameed  | 20.06.2020 - نوێکردنەوە : 21.06.2020
سەرکۆماری عێراق و سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە

Arbil

هەولێر - AA

سەرکۆماری عێراق، بەرهەم ساڵح لە کۆشکی بەغدا پێشوازی لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی و شاندی یاوەری کرد.

بەپێی راگەیەنراوێکی نووسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق، لە میانی دیدارەکەدا جەخت لە گرنگی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکوومەتی فیدڕالی و حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای دەستوور و چوارچێوەی یاسایی لەرێگای هاوکاری و هەماهەنگی هاوبەش کە مافی هەموو عێراقییەکان تیایدا پارێزراوبێت و دادپەروەری کۆمەڵایەتی بهێنێتە ئاراوە، کراوەتەوە.

بەپێی راگەیەنراوەکە کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا تاوتوێی چارەسەرییە پێویستییەکان بۆ دەربازبوونی وڵات لە قەیرانی ئابووری کراوەتەوە، هاوکات جەخت لە کارکردنی هاوبەش بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی و پاڵپشتیی کارمەندانی پزیشکی و ئەمنی و دەستەبەری سەلامەتی هاووڵاتییان، کراوەتەوە.

جێی ئاماژەیە، بەیانی ئەمڕۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا.

ئەم سەردانەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە یەکەم سەردانی بۆ بەغدا دادەنرێت لەدوای دەستبەکاربوونی مستەفا کازمی وەک سەرۆکوەزیرانی عێراق.

هەریەک لە جێگرانی سەرۆکی هەرێم، مستەفا سەید قادر و جەعفەر شێخ مستەفا و سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم، فەوزی هەریری یاوەری نێچیرڤان بارزانی دەکەن لە سەردانەکەیدا بۆ بەغدا.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن