عێراق

نێچیرڤان بارزانی و مستەفا کازمی جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەکەنەوە

سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی پێشوازی لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی کرد.

Sarmand Hameed  | 20.06.2020 - نوێکردنەوە : 21.06.2020
نێچیرڤان بارزانی و مستەفا کازمی جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەکەنەوە

Baghdad

هەولێر - AA

سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی پێشوازی لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی کرد. 

بەپێی راگەیەنراوێکی نووسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە میانی کۆبوونەوەکەدا تاتوێی پرسە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکوومەتی فیدراڵی و حکوومەتی هەرێم و کارکردن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی پێشوو لەسەر بنەمای دەستوور کراوەتەوە بەجۆرێک کە لە خزمەت بەرژەوەندی گشتی وڵات و رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکانی ئێستا بێت کە رووبەڕووی سەرجەم پارێزگاکانی وڵات بووەتەوە. 

بەپێی راگەیەنراوەکە کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، لە میانی کۆبوونەوەکەدا مستەفا کازمی جەختی لە گرنگی هەماهەنگی و پاڵپشتیکردنی یەکتر لەسەر ئاستی نیشتمانی لە پێناو تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکانی ئێستا، بەتایبەت قەیرانی دارایی کە بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت لەسەر ئاستی جیهان و پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا، هاتووەتە ئاراوە. 

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا جەختی لەوە کراوەتە کە ئەو ئاڵنگارییانەی رووبەڕووی وڵات بووەتەوە پێویستی بە هەمەهانگی هەموولایەک هەیە بۆ رووبەڕووبوونەوەیان و ئاراستەکردنی وڵات بە رێگەیەکی راست لەپێناو بنیاتنانی عێراقێکی ئاسایش و سەقامگیر و یەکگرتوو. 

جێی ئاماژەیە، بەیانی ئەمڕۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا.

ئەم سەردانەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە یەکەم سەردانی بۆ بەغدا دادەنرێت لەدوای دەستبەکاربوونی مستەفا کازمی وەک سەرۆکوەزیرانی عێراق. 

هەریەک لە جێگرانی سەرۆکی هەرێم، مستەفا سەید قادر و جەعفەر شێخ مستەفا و سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم، فەوزی هەریری یاوەری نێچیرڤان بارزانی دەکەن لە سەردانەکەیدا بۆ بەغدا.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın