Ramal Mahmood
12 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 12 شوبات 2017
ئیستانبوڵ – AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بەرەو شانشینی بەحرێن بەڕێکەوت.
سەرکۆمار ئەردۆغان لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورک لەلایەن بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، ئەحمەد ئایدن و پارێزگاری ئیستانبوڵ، ڤاسیپ شاهین و سەرۆکی شارەوانی ئیستانبوڵ، قادر تۆپباش و سەرۆکی لقی ئیستانبوڵی ئاک پارتی، سەلیم تەمورجی و بەرپرسانی دیکە بەڕێ کرا.
سەرکۆمار بەفڕۆکەی تایبەتی جۆری تور کاتژمێر ١٤:٣٠بەرەو بەحرێن بەڕێکەوت، شاندی یاوەریشی پێکهاتبوون لە هەریەک لە هاوسەری سەرکۆمار، ئەمینە ئەردۆغان و وەزیری دەرەوە، مەولود چاوشئۆغڵو و وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکان، بەرات ئاڵبایراک و وەزیری ئابووری، نیهات زەیبەکچی و وەزیری بەرگری، فکری ئشک.