
Ankara
ئەنقەرە - AA
سەرکۆمار ئەردۆغان ڕەخنەی لە هەڵسوکەوتی ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەکەی گرت و ڕایگەیاند، "لە کاتێکدا ڕکابەرەکانمان لەسەر کورسی دەسەڵات شەڕیانە، ئێمە بە پاکێجی ڕیفۆڕم سەرقاڵی خزمەتکردن بە گەلەکەمانین".
سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی گوتارێکدا کە لە ڕێوڕەسمێکی تایبەت بە لقی لاوانی پارتەکەیدا پێشکەشی کرد، ڕەخنەی لە پارتی کۆماری گەلی ئۆپۆزسیۆن گرت.
سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "لە کاتێکدا ڕکابەرەکانمان لەسەر کورسی دەسەڵات شەڕیانە، ئێمە بە پاکێجی ڕیفۆڕم سەرقاڵی خزمەتکردن بە گەلەکەمانین".
لەبارەی پرەنسیپەکان لە ناو ئاکپارتیدا سەرکۆمار ئەردۆغان ڕاشیگەیاند: "چاوەڕوانیم ئەوەیە کە ڕێگە نەدەن باڵ باڵێن و جیاوازی نێوان کۆن و نوێ (لە حزبایەتیدا) بکەن. لە بیر نەکەن لە ئاکپارتیدا پەراوێز خستن نییە و بەڵکو بەهێزکردن هەیە".
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "(جەهەپە) لە کۆنگرەکانەوە هەتا کۆکردنەوە و کۆنسێرت و تەندەرەکان دەستیان بە هەر شوێنێک گەیشتبێت گەندەڵی یان ناڕێکی دەبارێت".
سەرکۆمار ئەردۆغان کاردانەوەی دژ بە لێدوانەکانی سەرۆکی گشتیی جەهەپە ئۆزگور ئۆزەل نیشان دا و ڕایگەیاند: "دەسەڵات و مافی قسە گوتنت بە فەرماندەی سوپاکەم نییە. سنووری خۆت بزانە".
گوتیشی: "فەرماندەییەکەمان کۆدەکەمەوە و هەر لە قەرەبووی مەعنەوییەوە هەتا هەموو بوارەکانی دیکە سکاڵا لەسەر ئەمانە تۆمار دەکەین".