Zana Natık Kerem
20 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 20 تشرینی دووەم 2017
كوێت ــ AA
بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە سەركۆماری عێراق بە یاوەری شاندێكی باڵا گەیشتە كوێت و لەوێ لە بارەی ژمارەیەك پرسێكی گرنگ لەگەڵ میری ئەو وڵاتە، سەباح ئەحمەد جابر سەباح گفتوگۆ دەكات.
ئاژانسی هەواڵیی (KUNA) بڵاوی كردەوە كە لە میانی گەیشتنی بۆ فڕۆكەخانەی میریی، فوئاد مەعسوم و شاندی یاوەری لە لایەن میری كوێت، سەباح ئەحمەد ئەحمەد جابر سەباح و جێنشین، نەواف ئەحمەد جابر سەباح و سەرۆكی ئەنجوومەنی ئوممە، مەرزوق غانم و سەرۆكوەزیران، جابر موبارەك حەمەد سەباح و ژمارەیەك لە گەورە بەرپرسانی دیكەی ئەو وڵاتە پێشوازیان لێكرا.
لەم سەردانەی بۆ كوێت هەریەك لە وەزیری ناوخۆ، قاسم ئەعرەجی و وەزیری تەندروستی، عەدیلە حمود و وەزیری گواستنەوە، كازم خەفاجی لەگەڵ ژمارەیەكی دیكە لە بەرپرسانی حكوومەتی عێراق یاوەری فوئاد مەعسوم دەكەن.