Fakhradin Ibrahim Mohammad
23 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 23 حوزەیران 2020
هەولێر - AA
بهئامانجی درێژدەدان بە دانوستانەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدرال، تایبەت بە چارەسەركردنی پرسە هەڵپەسێردراوەكان، شاندی دانوستانكاری هەرێمی كوردستان بهسهرۆكایهتی جێگری سەرۆكوەزیران قوباد تاڵهبانی، بەرەو بەغدا بەڕێكەوت.
بەپێی زانیارییەکان، ئەندامانی شاندەكەی حکوومەتی هەرێم پێكهاتوون لە؛ وەزیری دارایی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری كاروباری ناوچە كوردستانییەكانی دهرهوهی هەرێم خالید شوانی، وەزیری كارەبا كەمال محمد ساڵح، وەزیری پلاندانان دارا رەشید و هەریەکە لە سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران ئومێد سەباح و سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیران ئامانج رەحیم.
هاوکات تیمێكی شارەزا کە نوێنەرایەتی وەزارەتەکانی هەرێم دەکەن، یاوەری شاندەکەی هەرێمی کوردستان دەکەن.
دۆسیەكانی نەوت و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان تەوەری سەرەکی گفتوگۆکانی نێوان شاندی دانوستانکار و حکوومەتی فیدرال دەبن.