Zana Natık Kerem
23 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 23 حوزەیران 2020
بەغدا ــ AA
هێزە عێراقییەكان لە دووەم رۆژی قۆناغی سێیەمی ئۆپەراسیۆنی "پاڵەوانەكانی عێراق"دا، درێژەیان دا بە ئەركەكانیان لە پشكێنن و پاكسازیكردنی ناوچەكانی نێوان رۆژهەڵاتی سەڵاحەددین و رۆژئاوای دیالە و باشووری رۆژئاوای كەركووك، هەروەها راوەدوونانی تیرۆریستانی داعش لەو ناوچانە.
لەمبارەیەوە راگەیاندنی حەشدی شەعبی لە راگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە كە هێزە ئەمنییەكان و حەشدی شەعبی، بە پاڵپشتی فڕۆكە جەنگییەكانی هێزی ئاسمانی عێراق، لە دووەم رۆژی قۆناغی سێیەمی ئۆپەراسیۆنی "پاڵەوانەكانی عێراق" درێژەیان بە ئەركەكانیان داوە.
بەپێی راگەیەندراوەكە ئامانج لە ئۆپەراسیۆنەكە، راوەدوونانی تیرۆریستانی داعش و دەستگیركردنی داواكراوانە.
دوێنێ دووشەممە، هێزە عێراقییەكان قۆناغی سێیەمی ئۆپەراسیۆنی "پاڵەوانەكانی عێراق"یان، بە ئامانجی پشكنین و پاكسازیكردنی ژمارەیەك ناوچە لە سنووری پارێزگای سەڵاحەددین لە سێ محیوەرەوە دەست پێكردبوو.
دوێنێ حەشدی شەعبی لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە دابوو كە لە یەكەم رۆژی قۆناغی سێیەمی ئۆپەراسیۆنی "پاڵەوانەكانی عێراق"، پشكنین بۆ 33 گوند و ناوچە کراوە و ژمارەیەك حەشارگە و تونێلی تیرۆریستانی داعش لەو ناوچانە خاپووركراون.