08 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 08 تشرینی دووەم 2017
واشنتۆن ــ AA
ئێوارەی دوێنێ سێشەممە سەرۆكوەزیرانی توركیا، بینالی یڵدرم بەسەردانێك گەیشتە واشنتۆن پایتەختی ئەمریكا.
ئەم سەردانەی سەرۆكوەزیرانی توركیا بۆ ئەمریكا تا ١٠ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.
هەریەك لە وەزیری دەرەوە، مەولود چاوشئۆغڵو و وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەكان، بەرات ئاڵبایراك و بریكاری سەرۆكی فراكسیۆنی ئاك پارتی، مەهمەت مووش و سەرۆكی كۆمسیۆنی دەستووری پەرلەمانی توركیا و پەرلەمانتاری ئیستانبوڵی ئاك پارتی، موستەفا شەنۆپ و پەرلەمانتاری ئیستانبوڵی ئاك پارتی ڤۆڵكان بۆوزكر یاوەری بینالی یڵدرم دەكەن لە سەردانەكەی بۆ ئەمریكا.
بڕیارە لە میانی سەردانەكەیدا بۆ واشنتۆن، بینالی یڵدرم چاوی بە جێگری سەرۆكی ئەمریكا، مایك پێنس و ژمارەیەكی دیكە لە بەرپرسانی ئەو وڵاتە بكەوێت.
سەرۆكوەزیرانی توركیا، بینالی بەر لە بەرێككەوتنی بۆ ئەمریكا لە فڕۆكەی تایبەتی "CAN" لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند كە لە سەردانەكەی بۆ ئەمریكا ژمارەیەك پرسی هەرێمی لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە تاوتوێ دەكات لەسەروویانەوە پرسە هەڵپەسێردراوەكان لە بارەی سووریا و عێراق.
بینالی یڵدرم ئاماژەی بەوەشدا كە توركیا ژمارەیەك داواكاریی لە بارەی رێكخراوی تیرۆریستی فەتحوڵلاچی (فەتۆ)، فەتحوڵڵا گولەن دەبێت و جەختی كردەوە كە توركیا بەڵگەی بەهێزی هەیە كە دەیسەڵمێنێت، ئەو رێكخراوە لە پشت هەوڵە شكستخواردووە كودەتاكەی ناوەڕاستی مانگی تەمووزی ساڵی ٢٠١٦وەیە.
توركیا داوای رادەستكردنەوەی سەركردەی رێكخراوی رێكخراوی تیرۆریستی فەتحوڵلاچی (فەتۆ)، فەتحوڵڵا گولەن دەكات كە لە ساڵی ١٩٩٩وە لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا لە ئەمریكا نیشتەجێیە بۆ ئەوەی بدرێتە دادگا.