Zana Natık Kerem
06 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 07 تەمووز 2017
لەندەن ــ AA
رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی رایگەیاند کە سیاسەتی یەكێتیی ئەورووپا بەرامبەر بە كۆچبەری نایاسایی سیاسەتێکی سەرکێشە.
لە راپۆرتێكدا كە ئەمڕۆ پێنجشەممە رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بڵاوی كردووتەوە ئاماژە بەوە دراوە كە بە هۆی سیاسەتەكانی یەكێتیی ئەورووپا، ژمارەیەكی زۆر كۆچبەری نایاسایی لە دەریای ناوەڕاستدا، خنكاون.
رێكخراوەكە راشیگەیاندووە كە یەكێتیی ئەورووپا رێرەوی خۆی سەبارەت بە گرنگیدان بە پەنابەران گۆڕیوە بە تایبەتیش ئەوانەی كە لە کەناراوەكانی لیبیا بە شێوەیەكی نایاسایی روو دەکەنە ئەورووپا.
رێكخراوی ناوبراو ئەو سیاسەتەی یەكێتیی ئەورووپای بە سەرکێشی وەسف كرد و جەختی كردەوە كە بە هۆی ئەو سیاسەتەی یەكێتیی ئەورووپا، پەنابەران و كۆچبەران لە دەریادا رووبەڕووی مردن بووەنەتەوە.
لە كۆتاییدا رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ئەوەی خستووەتە روو كە رێژەی گیان لەدەستدانی كۆچبەرانی نایاسایی لە ٠،٨٩ لەسەدا لە ساڵی ٢٠١٥ بۆ ٢،٧ لەسەدا لە ساڵی ٢٠١٧دا، بەرزبووەتەوە.
بە پێی ئامارێكی رێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتی لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ١٢ی مانگی حوەزیرانی رابردوو، دوو هەزارو ١٠٨ كۆچبەر لە میانی هەوڵی پەڕینەوە لە دەریای ناوەڕاست بە ئامانجی گەیشتن بە ئەورووپا، خنكاون.