Hakan Mehmet Şahin
29 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 30 مای,س 2018
ئه‌دیرنه - AA
وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سوله‌یمان سۆیڵو رایگەیاند "داعش له ره‌ققه كشایه‌وه. ده‌زانن بۆ كوێ رۆیشتووه؟ ئاگاتان له‌م ته‌ڵه‌یه؟ به‌شێكیان بۆ سه‌رله‌نوێ خۆكۆكردنه‌وه نێردراون بۆ وڵاتانی وه‌ك ئه‌فغانستان و پاكستان، به‌شێكیان بۆ سینا، به‌شێكیان بۆ وڵاتانی ئه‌ورووپا نێردراون له‌ڕێگه‌ی ئوردن و لوبنانه‌وه".
سوله‌یمان سۆیڵو له میانی كۆنفرانسی "هه‌ماهه‌نگییه‌كانی ئه‌ودیو سنوور" كه به هه‌ماهه‌نگیی نوێنه‌ری یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له توركیا و باڵێۆزی بولگاریا له ئه‌نقه‌ره رێكخرا وتارێكی پێشكه‌شكرد و رایگه‌یاند، تیرۆر ته‌نها كێشه‌ی توركیا نییه و كێشه‌ی گه‌وره‌ی وڵاتانی ئه‌ورووپاشه.
وه‌زیری ناوخۆی توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌مریكا پشتگیریی هه‌ده‌په‌ی كردووه و هه‌ندێك له وڵاتانی ئه‌ورووپاش قۆڵیان له قۆڵی تیرۆردایه و كه‌وتوونه‌ته داوێكی زۆر گه‌وره‌وه.
سوله‌یمان سۆیڵو رایگه‌یاند كه ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆريستیی داعش ئه‌ورووپین و گوتی:
"كه ئه‌مریكا پشتگیریی هه‌ده‌په‌ی كردووه و هه‌ندێك له وڵاتانی ئه‌ورووپاش قۆڵیان له قۆڵی تیرۆردایه. به‌داخه‌وه دۆسته ئهورووپییهكانمان زۆر به ساده‌یی ته‌ماشای رێكخراوی تیرۆریستی ده‌كه‌ن. داعش‌یش له ناوه‌ڕاستی ئه‌مانه‌دا هه‌یه. گوایه رێكخراوێكی ئیسلامییه، به‌ڵام سه‌یر ئه‌وه‌یه په‌لاماری وڵاته ئیسلامییه‌كان ده‌دات. ژماره‌یه‌كی به‌رچاو چه‌كداری ئه‌ورووپی له‌نێو داعشدان. فه‌ڕه‌نسی و به‌ریتانی و به‌لجیكییه‌كان ریشێك ده‌هێڵنه‌وه و به‌جۆرێك له جۆره‌كان ده‌چنه ریزه‌كانی داعش. ئه‌مریكا هه‌رچۆنێك بێت، داعش و یه‌په‌گه‌یش رێكخست. دیسانه‌وه لێره‌دا شتێك هه‌یه من لێیتێناگهم. داعش له ره‌ققه كشایه‌وه. ده‌زانن بۆ كوێ رۆیشتووه؟ ئاگاتان له‌م ته‌ڵه‌یه؟ به‌شێكیان بۆ سه‌رله‌نوێ خۆكۆكردنه‌وه نێردراون بۆ وڵاتانی وه‌ك ئه‌فغانستان و پاكستان، به‌شێكیان بۆ سینا، به‌شێكیان بۆ وڵاتانی ئه‌ورووپا نێردراون له‌ڕێگه‌ی ئوردن و لوبنانه‌وه".
وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سوله‌یمان سۆیڵو هه‌روه‌ها گوتیشی: "ته‌نها یه‌ك شت هه‌یه من لێیتێناگهم. ئه‌ورووپا چۆن كه‌وته ئه‌و ته‌ڵه‌یه‌وه؟ هێشتا نه‌فرین له چاوی داعشه‌كان هه‌یه. له سنووره‌كانی توركیاوه یه‌ك داعش نییه چووبێته ئه‌ورووپا. كه‌مێک پێش ئێستا گوتم كه له چ رێگه‌یه‌كه‌وه چوون. ئه‌ورووپا ئاگادار نییه كه كه‌وتووه‌ته چ ته‌ڵه‌یه‌كه‌وه. له ئه‌نجامی رێككه‌وتن دوو رێكخراوی تیرۆریستییان بۆ وڵاته‌كه‌یان وه‌رگرت كه رۆژانه له وڵاته‌كانیاندا توانای كرده‌یان هه‌یه. ئه‌ورووپا باجی ئه‌وه به قورسی ده‌دات. ئهورووپایهكی گه‌وره بووه‌ته مانگی ده‌ستكردنی وڵاتێكی قارهیهكی دیكه. بۆ ساڵانێكی زۆر ناتوانێت ئه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی خۆی باس بكات. خوا نه‌كات كاتێک بۆمبه‌كان ته‌قینه‌وه پیاوانی سیاسه‌تمه‌داری ئه‌ورووپی و پیاوانی ده‌وڵه‌ت ناتوانن بچنه به‌رده‌م ته‌له‌ڤیزیۆن. چونكه هه‌موو یاری سێ مه‌یمونه‌كه ده‌كه‌ن".