Yusuf Aydın Deniz
29 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 29 مای,س 2018
ئیستانبوڵ - AA
سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له به‌رنامه‌ی ناساندنی كاندیده‌كانی پارته‌كه‌یدا له ناوه‌ندی كۆنگره‌ی هالیچ له ئیستانبوڵ وتارێكی پێشكه‌شكرد.
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان دووپاتیکردەوە کە به‌گیانیان پارێزگاری له یه‌كپارچه‌یی وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن و گوتی: "له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماریشدا، رێگای گه‌یشتن به ئامانجه‌كه‌مان له سه‌رتاسه‌ری توركیادا سه‌ره‌تا ئیستانبوڵه یان به سه‌ركه‌وتنی ئیستانبوڵدا تێده‌په‌ڕێت".
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتیشی: "له خزمه‌ت خوا و باوباپیراندا، به‌ڵێن به ئیستانبوڵ و هه‌موو گه‌له‌كه‌مان ده‌ده‌ین؛ هه‌رگیز ریگه به نامه‌حره‌مان ناده‌ین ده‌ست بۆ ئه‌م شاره درێژ بكه‌ن كه به سه‌ربازانی فاتیح و رابه‌رانی مه‌عنه‌وی فه‌تح كراوه".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان هه‌روه‌ها گوتی: "جارێكی دیكه ئه‌وانه‌ی به‌دوای هه‌لێكدا ده‌گه‌ڕێن بۆ تێكدانی جوانییه‌كانی ئه‌م شاره (ئیستانبوڵ) و ئه‌م وڵاته، نا‌ئومێد ده‌بن. هه‌رگیز مه‌یدانه‌كان بۆ ئه‌وانه چۆڵناكه‌ین كه ده‌یانه‌وێت رووناكیی فه‌تح له‌سه‌ر به‌رزاییه‌كان و نێو په‌رستگا و ماڵه‌كانی ئیستانبوڵدا بكوژێننه‌وه. ئیستانبوڵ سه‌رشۆڕ و ملكه‌چ ناكه‌ین. تا كۆتایی به‌رگری له یه‌كڕیزی و پێكه‌وه‌ژیانی گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین. بهگیانمان به‌رگری له یه‌كپارچه‌یی وڵاته‌كه‌مان ده‌كه‌ین. بۆ مانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ته‌كه‌مان، له‌هیچ فیداكارییهک سڵ ناكه‌ینه‌وه".
سه‌ركۆماری توركیا به‌م جۆره درێژه‌ی به قسه‌كانی دا:
"نیشتمانیبوون؛ واتا به‌رزكردنه‌وه‌ی داهاتی نیشتمانی، گه‌وره‌كردنی كاری گه‌ل. واتا ئه‌و پاره‌یه‌ی كه ده‌چێت بۆ سو‌و بیكه‌یته وه‌به‌رهێنان و له رێگه‌ی هاوكاری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بیگوازیته‌وه بۆ گه‌ل. ناوخۆییبوون؛ واتا كاتێک توركیا پێویستی به پێنج سه‌نت بوو له به‌رده‌م ده‌رگای بانکی نێوده‌وڵه‌تیدا نه‌یخه‌یته چاوه‌ڕوانیه‌وه. له پیشه‌سازی به‌رگریدا وابه‌سته‌ی ده‌ره‌وه‌ی نه‌بیت".