Yusuf Aydın Deniz
29 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 29 مای,س 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
بریکاری سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی و سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم له‌كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریی پارته‌كه‌یدا له سێرت، گوتارێكی پێشكه‌شی ئاماده‌بووان كرد.
- "رێكخراوی تیرۆرستی دابه‌شكار كێشه‌یه‌كی نییه به‌ناوی كورد"
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم گوتی: "ئه‌و رێكخراوه‌ی پێی ده‌ڵێن په‌كه‌كه، رێكخراوی جوداخواز كێشه‌یه‌كی نییه به‌ناوی كوردەکانهوه. كێشه چییه ده‌زانن؟ ئه‌م گه‌له به كورد و توركه‌وه كێشه‌ی وه‌ك په‌كه‌كه و فه‌تۆی هه‌یه. هه‌رچیه‌ك پێویست بێت ئه‌نجامی ده‌ده‌ین بۆ ریشه‌كێشكردنی ئه‌و كێشه‌یه. وه‌ڵڵاهی وه بیلای بابه‌ته‌كه بابه‌تی كورد نییه، بابه‌ته‌كه دواخستنی به‌هێزبوون و گه‌وره‌بوونی توركیایه، تهحهمولنهكردنه به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌مه‌ندی خه‌ڵكی تورك و پێشكه‌وتنی له هه‌موو بوارێكدا".
- "تیرۆر لە رۆژەڤی توركیا نه‌ماوه"
یڵدرم به‌م جۆره درێژه‌ی به قسه‌كانی دا و گوتی "چوونه شاخ كۆتاییهات. رۆڵه‌كانمان ته‌ماشای ئاینده ده‌كه‌ن، ناچنه شاخ. چونكه له شاخ سته‌م و فرمێسك هه‌یه".
ناوبراو رایگه‌یاند، "تیرۆر لە رۆژەڤی توركیا نه‌ماوه".
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم لەبارەی کارەکانی فڕۆكه‌خانه‌ی سێرت گوتی "فڕۆكه‌خانه‌ی سێرت به‌ته‌واوی تازهدهكهینهوه. ئیدی به زستان و هاوین و له كه‌شوهه‌وای ناله‌باریشدا فڕۆكه ده‌نیشێته‌وه و فڕۆكه‌خانه كراوه ده‌بێت".