Halit Süleyman,Burak Karacaoğlu,Levent Tok,Hemın Othman Mohammed
13 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 14 تەمووز 2017
دیمه‌شق - AA
رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د به بۆمبی ناپاڵم هێرشی كرده سه‌ر ناوچه‌ی عه‌ین ترمه كه له‌ژێر كۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆندایه و، ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی داماڵدراو له پێكدادان.
عه‌مار ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی هه‌ماهه‌نگی ناوخۆیی عه‌ین ترمه، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی سه‌ربه رژێم به بۆمبی ناباڵم هێرشی كردووه‌ته سه‌ر ناوچه‌ی نیشته‌جێبوونی عه‌ین ترمهی لە ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی غوتە سەر بە دیمه‌شق.
ئه‌حمه‌د باسی له‌وه كرد كه له‌و هێرشه‌دا دوو هاووڵاتی مه‌ده‌نی کوژراون و، 10 هاووڵاتی دیكه‌ش برینداربوون و، هه‌روه‌ها چه‌ند هاووڵاتییه‌كی مه‌ده‌نیش كه‌وتوونه‌ته ژێر داروپه‌ردووی رووخاوی بیناكانه‌وه له چاوه‌ڕوانی رزگاركردندان.
له‌م نێوه‌نده‌دا ناوه‌ندی به‌رگری مه‌ده‌نی ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی غوتە له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یه‌ند "له هێرشی فڕۆكه جهنگییهكاندا بۆ سه‌ر ناوچه‌ی نیشته‌جێبوونی عه‌ین ترمه ژماره‌یەكی زۆر له بینای نیشته‌جێبوون رووخاون و زیانیان به‌ركه‌وتووه. تیمه‌كانی به‌رگری مه‌ده‌نی له‌ژێر بینایه‌كی رووخاودا ته‌واوی ئه‌ندامانی یه‌ك خێزانیان ده‌رهێناوه و، له ئێستاشدا كارده‌كه‌ن بۆ ده‌رهێنانه‌وه‌ی خێزانێكی دیكه كه كه‌وتوونه‌ته ژێر داروپه‌ردووی رووخاوی بیناكانه‌وه".