سه‌رۆكی ئه‌مریكا له لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌كارلادانیدا بێ تاوان ده‌رچوو
- له ده‌نگدانێكدا كه له ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا ئه‌نجامدرا، سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته، دۆناڵد تره‌مپ له دوو مادده‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌كارلادانیدا بێ تاوان ده‌رچوو.
Washington DC
واشنتۆن - AA
له ده‌نگدانێكدا كه له ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا ئه‌نجامدرا، سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته، دۆناڵد تره‌مپ له دوو مادده‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌كارلادانیدا بێ تاوان ده‌رچوو.
له یه‌كه‌م ده‌نگداندا له‌سه‌ر خراپ به‌كارهێنانی پۆسته‌كه‌ی ٤٨ سیناتۆر ده‌نگیان به ''تاوانباری'' تره‌مپ دا و ٥٢ سیناتۆریش به ''بێ تاوان'' ده‌نگیان له‌سه‌ر تره‌مپ دا.
له دووه‌م ده‌نگداندا كه له‌سه‌ر مادده‌ی له‌كارلادان ئه‌نجامدرا به‌هۆی ''به‌رگرتن له كاروباره‌كانی كۆنگرێس'' ٤٧ سیناتۆر ده‌نگیان به‌وه‌دا كه تره‌مپ ''تاوانباره'' و ٥٣ سیناتۆریش ده‌نگیان به‌وه‌دا كه ''بێ تاوانه''.
به‌م شێوه‌یه‌ش دۆناڵد ترەمپ له مێژووی ئه‌مریكادا له دوای ئاندریو جۆنسن و بیل كلینتۆن بووه سێیه‌م سه‌رۆك كه له ئه‌نجوومانی پیرانی ئه‌و وڵاته بێ تاوانی ده‌سه‌لمێندرێت.
- سیناتۆری كۆماریخواز رۆمنی له مادده‌یه‌كیاندا ده‌نگی به تاوانباری تره‌مپ دا
له ده‌نگدانه‌كه‌دا ته‌واوی دیموكراته‌كان له‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاراسته‌ی تره‌مپ كرابوون ده‌نگیان به ''تاوانباری'' ناوبراو دا.
له لایه‌كی دیكه‌وه، سیناتۆری كۆماریخواز، میت رۆمنی له میانی ده‌نگدان له‌سه‌ر تۆمه‌تی ''خراپ به‌كارهێنانی پۆست'' ده‌نگی به ''تاوانباری'' تره‌مپ دا، به‌ڵام له‌باره‌ی ''به‌رگرتن له كاره‌كانی كۆنگرێس'' به‌بێ تاوان ده‌نگی له‌سه‌ردا.
- پرۆسه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ركارلادانی تره‌مپ
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا، نانسی پیلۆسی له 24ی ئه‌یلوولدا، بڵاویكرده‌وه كه به‌هۆی "زیانگه‌یاندن به ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكا" و "سووكایه‌تیكردن به‌رامبه‌ر سوێندی سه‌رۆكایه‌تی" ده‌ستیان به پرۆسه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌كارلادانی تره‌مپ كردووه.
پیلۆسی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه تره‌مپ له 25ی ته‌مووزدا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سەرۆکی ئوکراینا، ڤلۆدیمێر زێلێنسكی ئه‌نجامداوه و داوای لێكردووه ئه‌گه‌ر لێكۆڵینه‌وه بكات له جۆ بایدن-ی ركابه‌ری و خانه‌واده‌كه‌ی، ئه‌وا ئه‌مریكا هاوكاری وڵاته‌كه‌ی ده‌كات، ئه‌وه‌یش پێشێلكاریه به‌رامبه‌ر ده‌ستوور.
کۆشکی سپی، دەقی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی تره‌مپ و زێلێنسكی بڵاوکردەوە و باسی لەوەکرد کە ھیچ پەیوەندییەک لەنێوان ھاوکارییەکان و پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا نییە.
له لیژنه‌ی هه‌واڵگری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، رۆژانی ١٣-٢١ی تشرینی دووه‌م، دانیشتنه كراوه‌كان به‌ڕووی رای گشتیی‌دا ئه‌نجامدران و له‌و پرۆسه‌یه‌شدا ١٢ به‌رپرسی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی و پنتاگۆندا ئیفاده‌یان لێوه‌رگیرا.
پاشان لیژنه هه‌واڵگریه‌كه راپۆرتێكی ٣٠٠ لاپه‌ڕه‌یی ئاماده‌كرد و له سێی كانوونی یه‌كه‌مدا راپۆرته‌كه‌یان ره‌وانه‌ی لیژنه‌ی داد كرد.
دوای دوو دانیشتنی لیژنه‌ی داد له ١٣ی كانوونی یه‌كه‌م، مادده‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌كارلادان په‌سه‌ند كرا و دۆسیه‌كه ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی گشتیی نوێنه‌ران كرا.
له ١٨ی كانوونی یه‌كه‌مدا له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا، ده‌نگدان له‌سه‌ر دۆسیه‌كه كرا و تۆمه‌ته‌كانی ''خراپ به‌كارهێنانی پۆست'' و ''به‌رگرتن له كاره‌كانی كۆنگرێس''په‌سه‌ندكران.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن