Emre Gürkan Abay
06 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 06 شوبات 2020
مۆسكۆ - AA
ياريدەدەرى سەرۆكى خزمەتگوزارى فيدڕاڵى بۆ هەماهەنگى تەكنيكى سەربازى رووسى ڤلادمێر درۆژۆڤ، رايگەياند بەشى يەكەمى سستەمى بەرگريى ئاسمانى S-400 تاكو كۆتايى ساڵى ٢٠٢١ رادەستى هيندستان دەكەن.
درۆژۆڤ، لە شارى لوكنۆ لە هيندستان بۆ رۆژنامەنووسان دوا و باسى لە رێككەوتنى نێوان هيندستان و و رووسيا سەبارەت بە S-400 كرد.
لەبارەی كاتى رادەستكردنى سستەمى بەرگرى ئاسمانى S-400 بە هيندستان، گوتى:"بەشى يەكەمى سستەمەكانى S-400 بە گوێرەى ئەوەى پلانى بۆ دانراوە لە كۆتايى ساڵى ٢٠٢١ دەستپێدەكات. راهێنانى شارەزايانى هيندى پێش رادەستكردنەوە دەستپێدەكات".
شايەنى باسە، هيندستان لە مانگى تشرينى دووەمى ساڵى ٢٠١٨ رێككەوتنى كڕينى سستەمى بەرگريى ئاسمانى S-400ی واژۆكردووە.