Abdulhameed Husseın Karam
06 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 06 شوبات 2020
ھەولێر - AA
سەرۆکی پێشووی ھەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق، ماسیۆ توولێر و شاندێکی یاوەری کرد.
ماڵپەری مەسعود بارزانی بڵاویکردەوە کە لە دیدارێکدا بارودۆخی سیاسی و دواپێشھاتەکانی ناوچەکە تاوتوێ کراوە، ھەروەھا رۆشنایی خراوەتە سەر پڕۆسەی سیاسیی عێراق و راسپاردنی سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق و جەخت لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکان و بەدەنگەوەھاتنی داواکاریی خۆپێشاندەران و سەقامگیریی عێراق کراوەتەوە.
لە دیدارەکەدا هەروەها بیروڕا لەبارەی ئاییندەی گەلی کورد لە سووریا ئاڵوگۆڕ کراوە و باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق رۆڵی بارزانی لە نزیککردنەوەی لایەنە کوردییەکانی سووریا بەرز نرخاندووە.
هەروەها جەخت کراوەتەوە لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و ئەمەریکا و ھەماھەنگیی بەردەوامی نێوانیان.