Safvan Allahverdi
06 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 09 شوبات 2020
واشنتۆن - AA
نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا، جێمس جێفری ئاماژه‌ی به هه‌ڵكشانی ئه‌و گرژییه كرد كه له ئیدلب ده‌گوزه‌رێت و رایگه‌یاند ''ده‌بێت هه‌رچی زووه كۆتایی به‌و كاره مه‌ترسیداره بێت. ده‌بێت رووسیا سیاسه‌ته‌كانی بگۆڕێت''.
جێمس جێفری له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا كه له بینای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا سازیكرد، باسی له گرژییه‌كانی پارێزگای ئیدلب-ی سووریا كرد.
نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئه‌و هێرشانه‌ی له‌لایه‌ن رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د به پشتیوانی رووسیا ده‌كرێته سه‌ر ئیدلب و چالاكییه‌كانی رێكخراوی حزبوڵڵا له ناوچه‌كه‌دا كه ئێران پشتیوانی ده‌كات ''مایه‌ی نیگه‌رانیی زۆره'' و گوتی: ''ته‌نها رووسه‌كان رۆڵی چالاك ناگێڕن له هێرشه‌كانی سووریادا، به‌ڵكو له هه‌مان كاتدا ده‌بینین ئێران و حزبوڵڵا-ش رۆڵێكی چالاك ده‌گێڕن تیایدا. دڵنیانین كه ئه‌و هێرشانه ته‌نها بۆ ده‌ستگرتنه به‌سه‌ر رێگای ئۆتۆبانی M4-M5 یان بۆ زیاتره''.
جێمس جێفری ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه رووسیا به مه‌به‌ستی سنگ ده‌رپه‌ڕاندن دژبه هه‌ژموونی ئه‌مریكا له ئه‌مریكا، به‌رده‌وامه له‌سه‌ر پێشێلكردنی هه‌لومه‌رجه‌كانی رێككه‌وتنی دووروهستان له شه‌ڕوپێكدادانی له باكووری سووریا و رایگه‌یاند ''ده‌بێت هه‌رچی زووه كۆتایی به‌و كاره مه‌ترسیداره بێت. ده‌بێت رووسیا سیاسه‌ته‌كانی بگۆڕێت''.