Rewa Mahmood Hasan
21 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 21 حوزەیران 2020
سلێمانی-AA
لە شەقامی سەرەکی سلێمانی عەربەت، بەشێک لە هاووڵاتیان بە بیانووی نەبوونی مووچە رژاونەتە سەرشەقامەکەو هەوڵی داخستنی رێگاکە دەدەن.
لەنزیك پردی وڵوبەی سلێمانی بەشێک لە هاووڵاتیان کە ژمارەیان ٢٠٠ کەس دەبێت، بە گڕتێبەردانی تایە لە ناوەڕاستی شەقامەکەدا هەوڵی گرتنی ئەو رێگا سەرەکییە دەدەن.
هاوكات ناوبەناو پۆلیسی چالاکی مەدەنی لە رێگەی گازی فرمێسکڕێژ و ئاوی پەستێوراوەوە هەوڵی بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندهران دەدەن.
لهبهرامبهردا خۆپیشاندەران بە بەرد وەڵامی هێزە ئەمنییەکان دەدەن.
ژمارەیەک ئۆتۆمبێل کە رێگا سەرەکییەکە بەکاردەهێنن و هەندێکیان بارهەڵگرن، ریزیان بەستووە و قەرەباڵغی لەسەر شەقامەكه دروستبووه.
چەند پەرلەمانتارێکی هەرێمی کوردستان لە لیستی نەوەی نوێ، دواتر تێکەڵی خۆپیشاندانەکە بوون.