Sarmand Hameed
17 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 18 حوزەیران 2021
بەغدا - AA
ئەندامێکی لیژنەی وزە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرای کرد کە حکوومەتی فیدڕاڵی و حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی دۆسیە هەڵپەسێردراوەکانی نێوانیان لەسەر بووجە و نەوت و قەرزەکان گەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی.
ئەندامی لیژنەی وزە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئه‌مجه‌د عیقابى به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى راگه‌یاند"سه‌ردانه‌كانی شاندى هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌غدا بووه هۆى گه‌یشتن بهلێكتێگهیشتنى كۆتایی ودانانى چاره‌سه‌رى ریشه‌یی بۆ دۆسییه‌ى هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانى چەندین ساڵ".
ئەمجەد عیقابی ئاماژەی بەوەشکرد کە "لێكتێگه‌یشتنه‌كان ته‌نها له‌سه‌ر بڕگه‌كانى بوودجه نییه به‌ڵكو دۆسییه‌كانى نەوت ودیوانى چاودێرى وپابهندییهكانى سه‌ر هه‌رێمى كوردستان ده‌گرێته‌وه".
گوتیشى"ئه‌م لێكتێگه‌یشتنانه لاپه‌ڕه‌ى ناكۆكییه‌كان وه‌لاوه ده‌نێت كه هه‌موو ساڵێك له‌دۆسییه‌ى یاساى بوودجه ده‌یبینین".
ئەندامی لیژنەی وزە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئه‌مجه‌د عیقابى ئاشکرای کرد کە لێكتێگه‌یشتنه‌كان دیوانى چاودێرى دارایی فیدڕاڵى ده‌ستكراوه كردووە چاودێری دامەزراوەکانی هه‌رێم بكات و سه‌رپه‌رشتى ده‌روازه‌كانى هه‌رێمى كوردستانیش بكات.
ناوبرا وردەکاریی تەواوی لەبارەی پرسەکانی بوودجە و نەوت و بوودجە نەخستووەتەڕوو.
جێی ئاماژەیە، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆتایی مانگی شوباتی ٢٠٢١، بوودجەی گشتی فیدڕاڵی بۆ ساڵی دارایی ٢٠٢١ پەسەندکرد.