Fatih Erel,Hemın Othman Mohammed
05 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 06 نیسان 2017
جنێڤ - AA
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایگەیاند "حاڵه‌ت هه‌یه ده‌ریده‌خات له كاتی هێرشه كیمیاوییه‌كه‌ی سه‌ر پارێزگای ئیدلبی باکووری سووریا، غازی دەمار (ڤی ئێکس) به‌كارهێنراوه".
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له راگه‌یه‌نراوێكی نووسراودا رایگه‌یاندووە کە به‌هۆی ئه‌و راپۆرتانه‌ی باس له به‌كارهێنانی بڕێکی زۆر ماددەی کیمیاوی ده‌كه‌ن لە پارێزگای ئیدلبی باکووری سووریا كه بووەتەهۆی گیان لەدەستدانی زیاتر لە 70 کەس، کە ژمارەیەکیان منداڵن و برینداربوونی سەدانی دیکە لە حاڵەتی ئامادەباشیدان.
رێكخراوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌یشكردووه كه ئه‌م هێرشه له پاش هێرشه‌كه‌ی ساڵی 2013ی سه‌ر ناوچەی غوتە به تۆقێنه‌رترین هێرشی كیمیاوی داده‌نرێت.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه راپۆرتیان به‌ده‌ستگه‌یشتووه له‌باره‌ی به‌كارهێنانی بڕێكی زۆر چه‌كی كیمیاوی له ئیدلب، نه‌خۆشخانه‌كانی ناوچه‌كه‌ش سنووردارن و، به‌هۆی هێرشكردنه سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كان رێكخراوه‌كه ناتوانێت به‌رده‌وامبێت له‌سه‌ر چالاكییه‌كانی، له‌به‌رئه‌وه نه‌خۆشه‌كان ره‌وانه‌ی توركیا كراون.
هه‌روه‌ها لە راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه ئیدلب غازی دەمار بەکارهێنراوە و ژمارەیەک لە حاڵەتەکان ئەوە نیشاندەدەن کە قوربانییەکان بەر غازی دەمار کەوتوون کە فۆسفۆری ئەندامیی تێدابووە.