???? ????
06 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 09 نیسان 2017
نەینەوا ــ AA
وەزارەتی بەرگری عێراق رایگەیاند كە داعش هەلیكۆپتەرێكی جەنگی لە بەشی چەپی مووسڵ خستە خوارەوە كە بەهۆیەوە، دوو فرۆكەوانی هەلیكۆپتەرەكە گیانیان لەدەستدا.
لە بەیاننامەیەكدا كە وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاوی كردووەتەوە ئاماژەی بەوە دا كە هەلیكۆپتەرێكی جەنگی عێراق لە بەشی چەپی مووسڵ لەلایەن داعش پێکێنراوە و کەوتەخوارەوە كە بەهۆیەوە دوو فڕۆكەوانی هەلیكۆپتەرەكە گیانیان لەدەستدا.
وەزارەتی بەرگری عێراق بەهۆی گیان لەدەستدانی دوو فڕۆكەوانەكە، سەرەخۆشی ئاراستەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان كردووە.
لای خۆیەوە ئەفسەر لە فیرقەی ١٦ی سوپای عێراق، رائید ئەحمەد حەمید بەئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند كە هەلیكۆپتەرێكی جەنگی عێراق لە گەڕەكی ئەندازیاریان بەشی چەپی مووسڵ خرایە خوارە كە بەهۆیەوە دوو فڕۆكەوانی كۆپتەرەكە گیانیان لەدەستدا.
ئەحمەد حەمید گوتیشی: "هەلیكۆپتەرەكە بەشداری كردبوو لە بۆردومانكردنی ئامانجەكانی داعش لە بەشی راستی مووسڵ.
ئەفسەرەكە ئاماژەی بەوەش دا كە هێزەكانی عێراق گەیشتنە شوێنی كەوتنەخوارەی هەلیكۆپتەرەكە و تەرمی دوو فڕۆكەوانەكەیان گواستەوە.
لە مانگی كانوونی دووەمی رابردووەوە، بەشی چەپی مووسڵ لەژێر كۆنتڕۆڵی هێزەکانی عێراق دایە.