Tuğrul Çam,Ercan Canbolat,Mohammed Baqi Hussein
03 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 04 کانوونی دووەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند، توركیا ده‌رگای كرانه‌وه‌ی هه‌رێمی كودستانی عێراقه به‌ڕووی جیهاندا و گوتی: "(هەرێمی کوردستان) ده‌یانه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئێمه سه‌رله‌نوێ ئاسایی بكه‌نه‌وه و به‌ره‌وپێشی ببه‌ن. ئێمه‌ش پێویسته له هه‌ندێك شت دڵنیابینه‌وه".
چاوش‌ئۆغڵو به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی دیدی وڵاته‌كه‌ی له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌دا، له‌گه‌ڵ دەزگاکانی راگه‌یاندنه‌كاندا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی رێكخست.
ناوبراو ریفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستانی وه‌بیرهێنایه‌وه و به‌ڕوونی رایگه‌یاند، بۆچی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه توركیا له‌دژی ئه‌و ریفراندۆمه بووه.
چاوش‌ئۆغڵو گوتی: "له هه‌ولێر یه‌ك یه‌ك ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ رووده‌ده‌ن به مه‌سعود بارزانیمان راگه‌یاند، به‌ڵام ده‌ستبه‌ردار نه‌بوون، ئیدی نازانین ده‌بێت به‌قسه‌ی كێیان كردبێت. گوتی له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ بههێزدهبم. ته‌نانه‌ت نه‌یتوانی له‌سه‌ر مێزه‌كه‌ش دابنیشێت".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ده‌یانه‌وێت حكوومه‌تی هه‌رێم و حكوومه‌تی ناوه‌ند به دیالۆگ كێشه‌كانیان چهرهسهربكهن و جه‌ختیكرده‌وه، توركیا هه‌ڵوێستێكی نیشاننه‌داوه بۆ سزادانی هاووڵاتیانی عێراق و هه‌رێم.
چاوشئۆغڵوگوتی: "له‌م قۆناغه‌دا توركیا رۆڵی گرنگی ده‌بێت. خواستێكی له‌م جۆره له‌هه‌ردوولادا به‌دیده‌كه‌ین. هه‌موو جۆره پشتگیرییه‌ك پێشكه‌ش ده‌كه‌ین بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌قامگیری له عێراقدا. بێگومان لێره‌دا هیچ كات برا توركمانه‌كانمان به‌ته‌نها به‌جێنه‌هێشتووه و بۆ ئارامی و مانه‌وه‌یان له‌پێش هه‌موو شتێكمان داناون".
هه‌روه‌ها چاوش‌ئۆغڵو له‌باره‌ی به‌ره‌وپێشچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و داواكاریی نێچیرڤان بارزانی بۆ چاوپێكه‌وتن گوتی: "له‌بنه‌ڕه‌تدا حكوومه‌تی هه‌رێم و كوردانی ئه‌وێ شتێكیان بینی. ئه‌گه‌ر وڵاتێك هه‌بێت هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هه‌موو شتێكی به راستی و دروستی پێڕاگهیاندبێتن، ئه‌وه توركیا بووه. ئه‌گه‌ر توركیا نه‌بێت، حكوومه‌تی هه‌رێمی كورد هیچ واتایه‌كی نییه. هه‌موو شتێكیان به‌نده به ئێمه‌وه. ده‌رگای كرانه‌وه‌ی هه‌رێمه‌كه به‌ڕووی جیهاندا توركیایه. مۆڵه‌تی ئێمه‌یان نه‌بێت ناتوانن بچنه ده‌ره‌وه. ده‌یانه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئێمه سه‌رله‌نوێ ئاسایی بكه‌نه‌وه و به‌ره‌وپێشی ببه‌ن. ئێمه‌ش پێویسته له هه‌ندێك شت دڵنیابینه‌وه. بێگومان ئه‌م داواكارییانه‌یان هه‌یه و هه‌ڵسه‌نگاندیان بۆ ده‌كرێت".
هاوكات چاوش‌ئۆغڵو باسی له كێشه‌ی یه‌مه‌ن كرد و رایگه‌یاند، بابه‌ته‌كه بووه‌ته بابه‌تێكی تراژیدیای مرۆیی و گوتی: "جیهان بینی كه له یه‌مه‌ن چاره‌سه‌ری چه‌كداری ئه‌نجامی نابێت. له 2018دا رۆڵی چالاكمان ده‌بێت له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی یه‌مه‌ندا".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو راشیگه‌یاند له 2018دا له چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی قه‌ته‌ریشدا درێژه به هه‌وڵه‌كانیان ده‌ده‌ن و پشتگیریی نێوه‌ندگیریی كوێت ده‌كه‌ن.