Şerife Çetin
09 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 10 تشرینی یەکەم 2019
برۆكسل - AA
سكرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستۆڵتنبێرگ سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی كه توركیا ده‌ستیپێكردووه بۆ له‌ناوبردنی رێڕه‌وی تیرۆر كه هه‌وڵده‌درێت له سنووری باشووری وڵاته‌كه‌ی دروست بكرێت، له‌گه‌ڵ به‌رقه‌راركردنی ئاشتیی و ئارامی له ناوچه‌كه‌دا، رایگه‌یاند: "باوه‌ڕام وایه توركیا به میانڕه‌ویی مامه‌ڵه ده‌كات، چالاكییه‌كانی رێژه‌یی و پێوانه‌كراو ده‌بن".
دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیتاڵیا، جۆزێپی کۆنتی له رۆمای پایته‌خت، ستۆڵتنبێرگ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه توركیا زانیاری داوه به ناتۆ له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی.
ستۆڵتنبێرگ رایگه‌یاند: ''توركیا نیگه‌رانی ئه‌منی شه‌رعی هه‌یه، رووبه‌ڕووی هێرشی تیرۆریستی تۆقێنه‌ر بووه‌ته‌وه''. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه توركيا له هه‌مان كاتدا میوانداری ژماره‌یه‌كی زۆر په‌نابه‌ر ده‌كات.
سكرتێری گشتیی ناتۆ به پێویستی زانی توركیا خۆی له‌و هه‌نگاوانه به‌دوور بگرێت كه ناسه‌قامگیری و گرژیی له ناوچه‌كه زیاد ده‌كات، له هه‌مان كاتدا داواى كرد ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه بپارێزێت كه له شه‌ڕی دژ به رێكخراوی تیرۆریستیی داعش به‌ده‌ستهاتوون.
هه‌روه‌ها ستۆڵتنبێرگ باسی له‌وه كرد رۆژی هه‌ینی سه‌ردانێكی فه‌ڕمی بۆ توركیا ئه‌نجام ده‌دات و له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری ئه‌و وڵاته، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كۆده‌بێته‌وه.