ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆبوویه‌وه
- ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات کە بەرپرسیارێتی خۆیان لە ئەستۆ بگرن لە هاوکاریکردنی هەرێمی کوردستان بۆ میوانداریکردنی شەپۆلی نوێی پەنابەرانی سووریا.
Arbil
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆبوویه‌وه و چه‌ند پرسێك له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆكان بوون، به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی پاش كۆبوونه‌وه‌كه ئەنجومەنی وەزیران پشتگیریی بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق، عادل عەبدولمەهدی دەربڕی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه كه ئاڵۆزتربوونی دۆخی باکووری رۆژهەڵاتی سووریا دەرئەنجامە نەرێنییەکانی تەنیا لە چوارچێوەی سنووری سووریادا نامێنێتەوە.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌که‌دا تاوتوێی دانانی میکانیزمی پێویست بۆ زامنکردنی دەستەبەری کرێکاران و پێدانی پارەی بەشدارییەکانی کرێکاران كراون.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆى ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانى هه‌رێمی كوردستان بە سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆك وەزیران، مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی جێگری سەرۆک، قوباد تاڵەبانی به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه له‌ماڵپه‌ری فه‌رمیی بڵاوبووه‌ته‌وه، لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران تیشکی خستە سەر گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی ئەم دواییەی عێراق و سووریا، دەربارەی خۆپێشاندانەکانی عێراقیش سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران جەختی کردەوە لەوەى کە لە کاتێکدا پشتگیریی لە داوا رەوا و یاساییەکانی خۆپێشاندەران دەکەن کە بە شێوازێکی ئاشتییانە و مەدەنیانە پێشکەشی بکەن. لە هەمانکاتدا ئەنجوومەنی وەزیران پشتگیریی بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق، عادل عەبدولمەهدی دەربڕی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
سەرۆک وەزیران هەروەها تیشکی خستە سەر سەردانی گرنگی وەزیری دەرەوەی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ بۆ هەرێمی کوردستان کە لەگەڵ شاندێکی باڵای دیپلوماتکار و خاوەنکارانی رووسی هاتبوون.
دەربارەی پەرەسەندنەکانی دۆخی سووریاش، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران ئاماژەی بەوەدا کە ئاڵۆزتربوونی دۆخی باکووری رۆژهەڵاتی سووریا کاریگەری و دەرئەنجامە نەرێنییەکانی تەنیا لە چوارچێوەی سنووری سووریادا نامێنێتەوە و دەبێتە هۆی ئاوارەبوونی هەزاران خەڵک و بەشێکی زۆریشیان پەنا بۆ هەرێمی کوردستان دەهێنن، بۆیە پێویستە کێشەکان بە رێگەی گفتوگۆ و ئاشتیانە چارەسەر بکرێن و بڕیاری تاکلایەنەی سەربازی لە بەرژەوەندی هاووڵاتیانی ناوچەکەدا نییە.
لەلای خۆیەوە وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان، رێبەر ئەحمەد راپۆرتێکی وردی دەربارەی ئامادەکاری و پێداویستییەکانی ئەگەری هاتنی شەپۆلی پەنابەران لە سووریاوە بۆ هەرێمی کوردستان خستەڕوو، داواش لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکانیش کرا کە بەرپرسیارێتی خۆیان لە ئەستۆ بگرن لە هاوکاریکردنی هەرێمی کوردستان بۆ میوانداریکردنی شەپۆلی نوێی پەنابەرانی سووریا.
هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا ، وەزیری کار وکاروباری کۆمەڵایەتی، کوێستان محەمەد راپۆرتێکی دەربارەی پێشنیارەکانی وەزارەتیان بۆ پشتیوانی سندووقی خانەنشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتی خستەڕوو.
ئەنجومەنی وەزیران، وەزیرە پەیوەندیدارەکانی راسپارد بۆ دانانی میکانیزمی پێویست بۆ زامنکردنی دەستەبەری کرێکاران و پێدانی پارەی بەشدارییەکانی کرێکاران بە گوێرەی یاسای خانەنشین و دەستەبەرکردنی کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران. ئەمەش بەشێکە لە کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاراستەی هاندانی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بۆ کارکردن لە کەرتی تایبەت لە رێگەی پاراستنی ماف و شایستەکانیان. بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن